فەڕەنسا:  دۆخی ناوخۆیی ئێران ڕێگره‌ لە زیندووکردنەوەی گفتوگۆ

نوچه‌نێت

جان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆژی سێشەم ١٦ی ئادار وتی هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران بە هۆی "کێشە تەکنیکییەکان" و دۆخی ناوخۆیی ئێران لە قۆناغی پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتەدا، ڕاوەستاون.

بە پێی هەواڵی "یۆرۆنیوز"، فەڕەنسا لەگەڵ وڵاتانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئێران و ئەمریکا گفتوگۆکانیان دەست پێ بکەنەوە کە یەکەمین هەنگاوە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی. 
لە حاڵێکدا تا ئێستا هیچ یەک لەو لایەنانەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمییان ئیمزا کردووە هەنگاوێکیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریکا و زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە هەڵنەگرتووە، دەستپێکردنی ڕۆژانی پشوو لەم هەفتەیەدا لە ئێران و هەروەها دەستپێکردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانى هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا لەوانەیە پرسەکان ئاڵۆزتر بکات. 
جان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە وردی ئاماژەی بەوە نەکرد کە مەبەستی لە "کێشەی تەکتیکی" چییە، بەڵام وتی: "لە حاڵیکدا لەو دواییانەدا ئیرادەیەکی دیار بۆ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان هاتبووە ئاراوە، بەڵام ناکۆکییەکان چارە نەبوون". 
لۆدریان هەروەها وتی: "گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەنیا خاڵی دەستپێکە". 
ئێران ڕەتی کردووەتەوە کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پرسەکانی تر بگرێتەوە. 
لەو کاتەوە کە ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا چووەتە دەرەوە، ئێران هێدی هێدی مەرجەکانی ئەو ڕێککەوتنە و بەڵێنەکانی پێشێل کردوون. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین