ڕووسیا: ڕێککەوتنی ئەتۆمیی کاریگەری ئەرێنی بۆ ناوچەی کەنداو دەبێت ئێران

نوچه‌نێت

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیێنا ڕایگەیاند، زیندووبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەتوانێت دەرگا بۆ گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ناوچە بکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە پێنجی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "سپوتنیک" بڵاوی کردەوە، میخائیل ئولیانۆف، نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیێنا لە تویتێکدا نووسیویه‌تى، "زیندووبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بارودۆخی ناوچەی کەنداو دادەنێت و دەرگای گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ناوچە کەنداو سەبارەت بە پرسی ئاسایشی ئەو ناوچەیە بە لەبەرچاوگرتنی دەستپێشخەرییاکان و لەوانە ڕوانگەی ڕووسیا بۆ ئاسایشی بەکۆمەڵ لە ناوچەکە دەکاتەوە.

ئولیانۆف لە تویتێکی تردا نووسی، “دەستپێشخەری ڕووسیا بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی بەکۆمەڵ لە ناوچەی کەنداو چەندین ساڵ پێش ئیستا هاتە ئاراوە. ئەو گەڵاڵەیە پێداچوونەوەی تێدا ئەنجام دراوە و دەتوانێت بە لەبەرچاوگرتنی ڕوانگەی وڵاتانی ناوچەی کەنداو کامڵتر بکرێت”.

پێشتر میخائیل ئولیانۆڤ، نوێنەری ڕووسیا لە گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لە پایتەختی نەمسا ڕایگەیاندبوو گفتوگۆکانی ڤیێنا سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەوتنی بەرچاویان هەبووە.

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوەکانی ڤیێنا لە میانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: "گفتوگۆکان سەرکەوتووانە دەچنە پێش". ئولیانۆف گوتیشی: "سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران کە دەبێ هەڵبوەشێنەوە، هەموو شتێک ڕوونە. سەبارەت بە لیستێک لەو هەنگاوانەی کە پێویستە ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکە و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی هەڵیانگرێت، تا ڕادەیەک ڕێککەوتن کراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین