ئەمریکا بۆ دورخستنەوەی ئێران لە چین، سزای نوێ دەسەپێنێت ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئەمریکا لە پێناو ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ وڵاتی چین و رازیکردنی ئێران بۆ گەرانەوەی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، سزای نوێ دەسەپێنێت.

لێدوانە ئەرێنییەکانی ئێران لە مانگی رابردوودا، بووە هۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕازیبوونی بەرپرسانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی سزاییەکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران و دەرخستنی ناوی بەشێک لەو کەسایەتیە ئێرانیانەی کە سزای ئابووریان بەسەردا سەپێنراوە و ناویان لە لسیتی رەش تۆمارکراوە.

ماڵپەری WSJ، لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای دەکات، ئەمریکا نیازی وایە سزای نوێ بەسەر کەرتی نەوتی  ئێران و هەناردەکردنی بۆ وڵاتی چین بسەپێنێت، بۆ ئەوەی حکوومەتی تەهران ناچار بکات بە رازییبون و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی و ناچارکردنی ئێران بە درێژەدان بە گفتوگۆیەکانی ڤیەننا.

لەراپۆرتەکەدا هاتووە، ئەندامانی شاندی دانووسکاری ئەمریکی و ئەورووپیەکان لە نیسانی 2020ـــدا لە وهەوڵی بەردەوامدان بۆ گەرانەوە بۆ رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران، ئەمەیش بۆتە هۆی ئەوەی ئەمریکا چەند بژاردەیەک بخاتە بەردەم دەستەڵاتدارانی ئێران لە پێناو گەیشتن بە رێککەوتن و کەمکردنەوەو هەڵگرتنی سزایە ئابووریەکانی سەر وڵاتی ئێران، بەڵام لە هەمانکاتدا و لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن، ئەمریکا چەندین بژاردەی تری لە بەردەمدایە بۆ سزادانی ئێران، یەکێک لەو بژاردانە ، دووبارە سزادانی ئێرانە لە هەناردەکردنی نەوت بۆ بازارەکانی چین.

لەماوەی ڕابردوودا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، کە ئامادەی  گفتوگۆکردنە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گەڵ وڵاتی ئێران و دووبارە گەرانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی 2015، بەڵام ڕایگەیاند، کە ئێران داوای کاتی زیاتری کردووە بۆ درێژکردنەوەی گفتوگۆییەکان تا کاتی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی" ئەمریکا گرنگی دەدات بە دانووستان و دووبارە گەرانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام ئەم بژاردەیە تا کۆتای بەردەست نیە".

هەروەها وتیشی" کاتێک سەرۆکی نوێ ئێران دەست بەکار دەبێت، ئێمە  دووبارە ئامادەی گفتوگۆین بۆ کۆبوونەوەکانی ڤیەننا".

لای خۆیشەوە نێرداروی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران، رۆبێرت مالی لە بارەی دانووستەکانی ئێران وتی" ئەگەر ئێران خوازیاری ڕێککەوتن بێت، ئەوا پێوسیتە بڕیاری چارەنوساز بدات بۆ دووبارە ڕێککەوتن، بە پێچەوانەوە ڕێکنەکەوتن لە بەرژەوەندی ئێراندا نابێت و دانووستانەکان ئاڵۆزتر دەبن".

رۆژی دووشەمەی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رۆبرت مالی ئامادەی دووبارە دەستپیکردنەوەی گفتوگۆییەکانە لە گەڵ دەوڵەتی ئێران، تەنیا پێوستمان بە دیاریکردنی کاتە بۆ دەستپێکردنەوەی گەری حەوتەمی دانووستانەکانی ڤیەننا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین