توركيا چەند كەسێكى ئيخوان موسليمن دەخەنە ليستى تيرۆر تورکیە
دەسەڵاتدارانى توركيا چەند كارمەندێكى كەناڵەكانى سەر بە ئيخوان موسليمين دەخاتە ليستى تيرۆرەوە، وەزيرى دەرەووەى ميسريش دەڵێت، "گفتوگۆكامانمان لەگەڵ توركيا وەستاندووە."

ئەمڕۆ شەممە (29/ تشرينى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (عەرەبيە نێت) بڵاويكردەوە دەسەڵاتدارانى توركيا سام غەمرى كارمەندى كەناڵى ئەشرق و محەمەد ئيبراهيم و خێزانەكەى كە لە توركيا دەژيان لەگەڵ چەند كارامەندێكى تەكنيكى كە لە كەناڵە ئاسمانييەكانى خستە ليستى تيرۆرەوە.

دەسەڵاتدارانى توركيا ئەو كەسانەى سەر بە ئيخوانيان بەگوێرەى كۆدى (G-87) تايبەت بە تيرۆر و هەڕەشەكردن لە ئاسايشى گشتى خستۆتە تيرۆرى نێودەوڵەتى، پێشيانراگەياندون، "ئێوە لەلايەن ميسرەوە داواكراون."

بەگوێرەى سەرچاوەكانى عەرەبيە دەسەڵاتدارانى توركيا تا ئێستا (34) كەسى سەربە ئيخوانيان دەستبەسەر كردووە،  ژمارەيەك لەو كەسانە تۆمەتى هاندانيان دژ بە ميسر دراوەتە پاڵ. 

ئەو كارمەندەى كەناڵى ئەشەرق بەتۆمەتى رەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارانى ميسرى و گومان دروستكردن لەسەر مردنى گيان لەدەستدانى موشير محەمەد حوسێن تەنتاوى، وەزيرى بەرگرى پێشووى ئەو وڵاتە دەستبەسەركراوە.

سەبارەت بە پەيوەندييەكانى نێوان هەردوو وڵات سامح شوكرى، وەزيرى دەرەوەى ميسڕ رايگەياند، "گفتوگۆكانمان لەگەڵ توركيا دەست پێنەكردۆتەوە، بەهۆى ئەوەى ئەنقەرە بەردەوامە لەسەر هەڵسوكەوتەكانى، ئەوەى مايەى نيگەرانييە، هێزە بينيانەيەكان تا ئێستا لە ليبيا دەرنەچوونە، پێويستە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى كار لەسەر چەسپاندنى بەرژەوەندييەكان بكات."

لە مانگى نيسانى ساڵى رابردوو دەسەڵاتدارانى توركيا داوايان لە كەناڵەكانى سەربە ئيخوان كرد رەخنەكيان بەرانبەر حكومەتى ميسرى رابگرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین