سەرۆكى پارتى رەفاهـ : لە گەڕى دووەم دەنگ بە ئەردۆغان نادەين تورکیە
فاتيح ئەربەكان، سەرۆكى پارتى رەفاهـ رايگەياند، "ئەگەر ئەردۆغان لەگەڕى يەكەم دەرنەچوو، لەگەڕى دووەم دەنگى پێ نادەين."

ئەمڕۆ يەكشەممە (30/ تشرينى دووەم/2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە سەرۆكى پارتى رەفاهـ رايگەياند، "ئەگەر ئەردۆغان لەگەڕى يەكەم دەرنەچێت بۆ گەڕى دووەم دەنگ بە ئەردۆغان نادەين، بە لايەنگرانمان دەڵێين، مەچوون بۆ سەر سندوقى دەنگدان."سەبارەت بە هۆكارى بايكۆتكردنيان فاتيح ئەربەكان دەڵێت، "پاڵپشتى ئۆپۆزسيۆن و دەسەڵات تاوانە."

دەربارەى گەيشتنى كانديدى پارتەكەى بۆ گەڕى دووەمى هەڵبژاردنەكان، فاتيح ئەربەكان هيواخوازە كانديدى پارتەكەى بگاتە گەڕى دووەم، پێشى وايە لەو كاتەدا گفتوگۆكردن لەسەر ئەو گريمانەيە پێويست نييە.

دەربارەى هاوپەيمانى شەش پارتەكەش سەرۆكى پارتى رەفاهـ دەڵێت، "ئەگەر هەيە ئەو هاوپەيمانييە درێژە نەكێشێت، ئێمەش بە يەك ئاست لە هەردوو هاوپەيمانى دوورين، بە تەنيا دەچينە هەڵبژاردنەكان."

پێشتر فاتيح ئەربەكان ئاماژەى بەوە كردبوو، لەگەڕى دووەم دەنگ بە ئەردۆغان دەدەين، دواى ئەو لێدوانە رەخنەى زۆر لە سەرۆكى ئەو حزبە گيرا، بۆيە لەژێر فشارى ئەندامان لەو بڕيارە پاشگەزبۆوە.

بڕيارە لە ناوەڕاستى مانگى حوزەيرانى ساڵى داهاتوو هەڵبژاردنە گشتييەكان بۆ پەرلەمان سەرۆك لە توركيا ئەنجام بدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین