وڵاتانى جيهان سوپاسى توركيا دەكەن تورکیە

نوچەنێت

دواى دەستپێكردنەوەى هەناردەى گەنمى ئۆكراينا لە رێگەى دەرياى رەش، وەزارەتى دەوروەى ئەمەريكا و فەرەنسا و يەكێتى ئەوروپا سوپاسى توركيا دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (سێى/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە نێد پرايس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، "سوپاسى توركيا دەكەين بۆ ئەو رۆڵەى بۆ دەستپێكردنەوەى رەوانەكردنى گەنمى ئۆكراينا گێڕايى، كاريگەرى لەسەر گێڕانەوەى رووسيا هەبوو بۆ گێڕانەوەى رووسيا بۆ ئەو رێككەوتنە."

لە لايەكى ترەوە جۆزيف بۆريل، رێكخەرى كاروبارى سياسى دەرەوەى يەكێتى ئەوروپا رايەگياند، "سوپاى توركيا دەكەين بۆ كاراكردنەوەىى رێككەوتنى رەوانەكردنى دانەوێڵەى ئۆكراينا."

لەبەشێكى ترى قسەكانى بۆريل جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "پێويستە بەكارهێنى خۆراك وەك چەكێكى جەنگ رابگيرێت، چونكە لەو قۆناغەى ئێستا رەوانەكردنى دانەوێڵە رۆڵى سەرەكى هەيە لە چارەسەركردنى قەيرانى خۆراكى جيهانى، رووسيا تۆمەتبارە بە بە دروستكردنى ئەو قەيرانە."

هەر سەبارەت بەو هەوڵانەى توركيا كاسرين كۆڵۆنا، وەزيرى دەرەوەى فەڕەنسا رايگەياند، "لە دەستپێكردنەوەى رەوانەكردنى گەنمى ئۆكرانيا هەواڵێكى دڵخۆشكەرە نابێت رۆڵى سەرەكى توركيا و نتەوە يەكگرتوەكان پشتگوێبخرێت."
دواى ئەوەى ئۆكراينا بەڵێنامەى دەستنووسى رادەستى مۆسكۆ كرد، دوێنێ وەزەراتى بەرگرى رووسيا گەڕانەوەى وڵاتەكەى بۆ بەشدارى لە رێككەوتنى دانەوێڵە رايگەياند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین