سەرۆك وەزيرانى سويد: رێككەوتنمان لەگەڵ توركيا جێبەجێ دەكەين تورکیە
ئۆڵف كريسترسۆن، سەرۆك وەزيرانى سويد رايگەياند، "رێكەوتنمان لەگەڵ توركيا بە تەواوى جێبەجێ دەكەين، بەهيچ جۆرێك لەگەڵ پارتى كرێكاران، كە لە توركيا قەدەغە كراوە گفتوگۆ ناكەين."

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتى/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە سەرۆك وەزيرانى سويد كە ئەمڕۆ بە سەردانێكى فەرمى لە توركيايە رايگەياند، "دەمەوێت پێتان راگەيێنم، پەرلمانى وڵاتەكەمان دەستى بەكاركردن كردووە، بۆ ئەوەى كۆمەڵەى دۆستايەى پەرلەمانى هاوبەش لەگەڵ توركيا دروست بكات، ئەوەش ماوەتەوە ئێمە پابەند دەبين بەو ياداشتەى لەگەڵ توركيا واژۆمان كردووە."

سەبارەت بە سەردانەكەشى بۆ ئەنقەرە كريسترسۆن ئاماژەى بەوە كرد، "جەخت لەسەر جێبەجێكردنى رێككەوتنى ئەندابوونى سويد و فينلەندا لە ناتۆ و پەيوەندييەكانى نێوان يەكێتى ئەوروپا و توركيا و پرسە ناوچەيى و نێودەوڵەتييەكان دەكەينەوە."

حكومەتى توركيا سويد و فينلەندا بە داڵدەدانى لايەنگرانى پارتى كرێكاران و يەكينەكانى پاراستنى گەل تۆمەتبار دەكات، لەبەرانبەردا توركيا كارتى ورگرتنيان لە هاوپەيمانى ناتۆ لە دژ بەكار دەهێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین