سەرۆكی هاوپەیمانی ئەلسیادە پەیامێک بۆ جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى دەنێرێت کوردستانی

نوچەنێت:

خەمیس ئەلخەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی ئەلسیادە، لە پەیامێکدا پیرۆزبایى لە نێچیرڤان بارزانى جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکات بەبۆنەى سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ـى پارتى و دەڵێت، "هیوامان لەسەر دانایی جەنابتان هەڵچنیوە".

لە پەیامەکەی سەرۆكی هاوپەیمانی ئەلسیادەدا کە ئاراستەى جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى کردووە، هاتووە " خۆشحاڵین كە گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان پێشكەش بكەین بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەتان بە جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەی چواردەمینی پارتیدا".

خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی ئەلسیادە لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دەڵێت "لەگەڵ ئەوپەڕی خۆشەویستیماندا هیوامان لەسەر سەرۆكایەتی و داناییی جەنابتان هەڵچنیوە، باوەڕمان بە تواناكانی بەڕێزتان هەیە بۆ بەردەوامیی ئاوەدانی و ئاوەدانكردنەوە، خوای گەورە بتانپارێزێت و ڕێگەتان بۆ واڵا بكات".

پارتی دیموکراتی کوردستان لە رۆژی 03-11-2022 بەبەشداری زیاتر لە هەزار ئەندامی کۆنگرە، کۆنگرەی 14ـی خۆی بەست، لە یەکەم رۆژی کۆنگرەدا نێچیرڤان بارزانی بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین