شەش پارتەکەى تورکیا کاندیدێک بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتیى دیارى دەکەن
وەرگێران: دنیا ئەحمەد
سه‌باره‌ت به رێگريكردن و سه‌پاندنى كه‌مال كليچدارئۆغڵو بۆ كانديدى هاوبه‌شى سه‌رۆكايه‌تیى شه‌ش پارته‌كه‌ى سه‌رمێز، بارش ياركاداش په‌رله‌مانتارى پێشووى جه‌هه‌په دەڵێت،"برياره له هەفتەی داهاتوو میراڵ ئه‌كشنار له‌لايه‌ن سه‌رۆكى پارێزگاكانه‌وه وه‌ك كانديدى سه‌رۆكايه‌تى هه‌ڵبژدرێت."
كه‌مال كليچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى جه‌هه‌په بۆ ئه‌وه‌ى كانديدبوونى خۆى به‌هێز بكات به‌رده‌وامه له سه‌ردانه‌كانى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، لەبەرانبەردا هه‌وڵه‌كانى پارتى (باشه = IYI) بۆ رێگريكرن به‌رده‌وامه، هاوکات بۆ رێگريكردن لە سه‌پاندنى كه‌ماڵ كليچدارئۆغڵو لەسەر شه‌ش پارته‌کە، پێشنياركراوه میرال ئه‌كشنار لە هەفتەی داهاتوو له‌لايه‌ن سه‌رۆكى پارێزگاكانه‌وه وه‌ك كانديدى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى تورکیا ده‌ستنيشان بكرێت.
لە ماوەی رابردوو میرال ئه‌كشنار و شاندى گروێك سه‌ردانى مه‌نسور ياڤاشيان كرد، میرال ئه‌كشنار پێی رادەگەیێنت، "ئه‌گه‌ر تۆ بير له كانديد بوونى خۆت ده‌كه‌يه‌وه بۆ سه‌رۆكايه‌تى، وه‌ره ڕوونى بكه‌وه، با ئێمه‌ش پشتگيرى له ئێوه بكه‌ين."
کۆبوونەوەیەکدا، له‌سه‌ر ئه‌م پێشنياره‌ى ئه‌كشنارى، مه‌نسور يا‌ڤاش ده‌ده‌قه بێده‌نگ ده‌بێت له شوێنه‌كه و تەنها سه‌يرى رووخسارى میرال ده‌كات، به‌ڵام هيچ شتێك ناڵێت، له‌و كاته‌دا میراڵ كه هيچ وه‌ڵامێكى له مه‌نسور يه‌ڤاش ده‌ستناكه‌وێت، بۆیە ناچار ده‌بێت بابه‌ته‌كه بگۆرێت، بابه‌ته‌كه‌ش ده‌گۆرێت بۆ شاره‌وانى گه‌وره‌ى ئه‌نقه‌ر.
پارتى باشه، ماوه‌يه‌ك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى شاره‌وانييه‌كان كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجام دا. له‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا سه‌رۆكى شاره‌وانيه‌كانى پارتى باشه نزيكه‌ى (70ـ65%)ى ده‌يانه‌وێت مه‌نسور يه‌ڤاش وه‌كو بۆ سەرۆکایەیتى وەک كانديدى سه‌رۆكايه‌تى ببينن. له به‌شه‌كه‌ى تر ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو وه‌كو كانديد ده‌بينرێت، به‌ڕاى ئەوانە ئيمامئۆغلو ده‌توانێت له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى سەرکەوتن به‌ده‌ست بێنێت.
هەروەها میرال ئه‌كشنار له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌ى چەند هەڵسەنگاندنێكیان ئه‌نجام داوە و داوایکردووە بە زوویى كۆتایی بە ناكۆكییەكانی سەر كێشەی دیاریكردنی كاندیدێك بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى بهێندرێت، چونکە سەرئێشەى زۆرى بۆ دروستکردوون، پێشیوایە باش‌ترين كه‌س بۆ كانديدى سه‌رۆكايه‌تى مه‌نسور يا‌ڤاشه، چونكه زۆربه‌ى سه‌رۆكى پارێزگاكان پشتگيرى لەو داوایەی میرال ئه‌كشنار دەکەن.
ئەگەرچى تاوەکو ئێستا لەسەر ئەم بابەتە هیچ كاردانه‌وه‌يه‌ك له‌لايه‌ن مه‌نسور يا‌ڤاش نه‌بينراوه، لێره‌دا به شێوه‌يه‌كى سروشتى میرال ئه‌كشنار به‌دواى كانديدێكى نوێ‌دا ده‌گه‌رێت، به‌ڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناوی ئيمامئۆغڵو له‌م به‌رنامه‌يه‌دا نييه.
بارش ياركاداش پێیوایە پارتى باشه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى بێده‌نگى مه‌نسور يا‌ڤاش دڵنیایە له رۆژى لە (14)ی ئەم مانگە لەگەڵ (81) سه‌رۆكى شاره‌وانى واژۆ كۆده‌كه‌نه‌وه، داواده‌كه‌ن میرال ئه‌كشنار كانديدبێت بۆ سه‌رۆكايه‌تى، هەر له‌به‌ر ئه‌وه‌شە میرال ئه‌كشنار هەفتەی داهاتوو وه‌كو كانديدى سه‌رۆكايه‌تى پارێزگاكان به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى شه‌ش پارته‌كه‌ى ده‌كات.
له ڕابردوودا ئه‌كشنار رايگه‌ياندبوو، كه‌نايه‌وێت كه‌مال كليچدارئۆغڵو ببێته كانديدی هاوبەش، سه‌رۆكى شارەوانییەكان واژۆ كۆده‌كه‌نه‌وه، چاوەڕێ دەرکرێ ئه‌گه‌ر داوا لە مێرال ئه‌كشنار بكەن خۆى کاندید بکات، سەرءۆكی پارتی باشە ئه‌م داواكارييه پشتگوێ ناخات، چونكه ئه‌كشنار به گه‌رمى سه‌يرى كانديدبوونى كه‌مال كليچدار ئۆغڵو ناكات، له‌و كاته‌وه‌ى كه باسى كانديدى شه‌ش پارته‌كه‌ى سه‌ر مێز ده‌كرێت چاوەڕوێ دەكرێت ئه‌گه‌ر كه‌مال كليچدار ئۆغڵو بلێت، "من كانديدم" میرال ئه‌كشنار ئه‌مه ده‌ڵێت، "كانديد بون مافى ڕه‌واى تۆيه، به‌ڵام لێره‌دا شه‌ش پارت هه‌يه، من له‌باره‌ى كانديدى تۆ له‌گه‌ڵ ئيداره‌و پارتى باشه باسى كانديدبوونتان ده‌كه‌م، لەگەڵ ئەوەم له‌لايه‌ن ده‌سته‌ى كارگێرى يه‌كلايى بكرێته‌وه." هەروەها مه‌رال ئه‌كشنار، لەگەڵ كانديدبوونى ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو نییە، چونکە پێیوایە ئيمامئۆغڵۆش ده‌يه‌وێت خۆى بسه‌پێنێت.
سەرچاوە: CNN TÜRK'te
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment