هەرەشەی دەكردنی توركیا لە ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤ لە یەكێتی ئەوروپا دەكرێت تورکیە
تۆڕی یوراكتیفی ئەوروپی رایگەیاند، "بەهۆی پابەندنەبوون بە بڕیارەكانی دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ تایبەت بە ئازادكردنی عوسمان كاڤالا توركی هەڕەشەی دەكردنی لەسەرە."

ئەمڕۆ هەینی (11/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە لیژنەی وەزاری سەر بە ئەنجوومەنی ئەوروپا دەستی بە رێكارە یاساییەكانی پەیوەست بە پێشێلكارییەكانی مافەكانی مرۆڤ لە توركیا كردووە، لەم چوارچێوەیە جەخت لەسەر بایەخی گفتوگۆ  لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە دەكاتەوە، بەڵام بەدەمەوەنەچوونی ئەنقەر لەكۆتایی دەبێتە هۆكاری دوورخستنەوە، یاخود هەڵپەساردنی ئەندامیەتی لەو رێكخراوە.

بەگوێرەی داتای دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ توركیا لە نێوان ساڵانی (1959 بۆ ساڵی 2021) ئەو دادگایە سێ هەزار و (820) بڕیاری تایبەت بە توركیا داوە، لەو ژمارەیە سێ و (385) بڕیار پەیوەستە بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ، ئەوەش گەورەترین ژمارەیە لە هەموو وڵاتانی ئەنجوومەنی ئەوروپا.

لەلایەكی ترەوە ژماریەك لە چالاكوانانی توركیا و ئەوروپا پێیانوایە، دوور خستنەوەی توركیا لەو ئەنجوومەنە هەڵەیە، چونكە (85) ملیۆن هاونیشتیمانی توركیا لە میكانزمەكانی پارێزگاری لە مافەكانی لە ئاستێكی بەرزتری نیشتمیانی بێبەش دەبن.

نەهات ئاكۆك، پارێزەری مافەكانی ئافرەتانی توركیاش دەڵێت، "هیوادارم ئەنجوومەنی ئەوروپا زەبرێكی كوشندە لە توركیا نەدات، دەسەڵاتدارانی توركیاش پابەندی بڕیارەكانی دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ بن، بۆ ئەوەی لە یاساكانی رۆژئاوا گۆشەگیر نەبین."

عوسمان كاڤالا چالاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ساڵی (2013) بە تۆمەتی پاڵپشتی دارایی بۆ خۆپیشدانەكان دژ بە حكومەتی توركیا دەستگیر كرا، تا ئێستا چەند جارێك دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ داوای ئازادكردنی كردووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی توركیا رەتی دەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین