هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا كاریگەری لەسەر فرۆشتنی فڕۆكەی (ئێف 16) بە توركیا دەبێت  تورکیە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا سەبارەت بە دۆسیەی فڕۆكەی (ئێف 16) هەواڵی ئەرێنی هەیە."

ئەمرۆ شەممە (12/ تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "لەگەڵ دەستپێكردنی هەڵبژاردنەكانی دووەمی ئەمەریكا هەواڵی ئەرینی سەبارەت بە دۆسیەی فڕۆكەی (ئێف 16) هەیە، ئێمەش لە نزیكەوە چاودێری ئەو بەرەوپێشچونانە دەكەین."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەردۆغان هیوای خواست مانگی داهاتوو مانگێكی پڕ لە موژدە بێت لە بەرەوپێشچوونی دۆسیەی فڕۆكەی (ئێف 16)ی ئەمەریكی. 

سەبارەت بە كاریگەری ئەو هەڵبژاردنەش ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوەكردەوە كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنی كۆنگرێس پێشكەوتوونەتەوە، ئەگەر لە بەدەستێهانی دوو كورسی، یاخود سێ كورسی لە ئەنجوومەنی پیران سەركەوتووبن، ئەوە بۆ توركیا ئاسانتر دەبێت.

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو سەرۆك كۆماری توركیا لە پەراوێزی كۆنگرەی ناتۆ لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا كۆبوونەوە داوای كرد (40) فڕۆكەی (ئێف 16) بە وڵاتەكەی بفرۆشێت و (80) فڕۆكەی تریشی بۆ نوێ بكاتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین