داود ئۆغڵو: ئەردۆغان ناتوانێت تیمەكەی خۆی بپارێزێت تورکیە
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆكى پارتى ئایينده‌ رايگه‌ياند، "سه‌رۆك كۆمارێكى وامان هه‌يه‌، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى زۆر به‌هێز ده‌بينرێت، به‌ڵام گه‌يشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ى كه‌ ناتوانێت تیمەکەى خۆشى لە حکومەت دا بپارێزێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/تشرینى دووەم/2022) ماڵپەڕى (T24) بڵاویکردەوە ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو ڕاگەیاند، "له توركیادا هەرگیز رووی نەداوە سه‌رۆك كۆمارێك هەبێت، بەڵام هاوپەیانەكەی دەست لەكاروباری پارتەكەی وەربدات و سەرپەرشتی پارتەكەی بكات، بەڵام ئێستا له‌ناو ئه‌كپارتى كێ له‌وه‌زاره‌ته‌كان ده‌رده‌كرێت و كێ له‌وه‌زاره‌ته‌كان وه‌رده‌گيرێت و كێ ده‌بێته‌ جێگرى سه‌رۆكى فراکسیۆکان، ده‌بێت باخچه‌ڵى بريارى له‌سه‌ر هه‌بێت، من لێره‌دا  وه‌كو سه‌رۆكى پێشووى ئه‌كپارتى له‌ شوێنى خۆم له ‌جیاتى ئه‌وان شه‌رم له‌خۆم ده‌كه‌مه‌وه‌".

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانيدا ئۆغلۆ ئاماژە بەوە دەكات، "سەرەڕای ئه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان زۆر به‌هێز سه‌يرده‌كرێ، بەڵام ناتوانێت پارێزگارى له‌ تیمى کابینەکەى خۆشى بكات، بەڵکو مه‌هه‌په‌ تيمى ئه‌كپارتى ڕێكده‌خات، نپه‌رله‌مانتارانى  ئه‌كپارتي دەیانەوێ بزانن باخچه‌لى چۆن بيرده‌كەنەوە‌، کاتێ دەیانەوێ قسەیەک بکەن، ده‌بێت ڕسته‌كى وا رێكبخەن  نیگەرانی  نه‌كات، بەڕاستی ئه‌مه‌ بۆ پارتێكى سياسى مایەی زه‌ليلييه.‌"

هه‌روه‌ها سەرۆكی پارتی ئایندە سەبارەت بە ماهير ئۆنال كه‌ ده‌ستى له‌ پۆستى جێگرى سه‌رۆكايه‌تى گروپى ئه‌كپارتى كێشايه‌وه‌ و گوتى، "سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تى شۆرشى نامه‌هاوڕای لێدوانه‌كه‌ى نيمه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ بيروبۆچوونی خۆيه‌تى". 

دەبارەی سیدات پەكیر ئه‌مه‌شى دەڵێت، "كاتێك تۆمه‌تى خسته‌ پاڵ  سلێمان سۆيلو وه‌زيرى، ناوخۆى توركيا‌، سەرەتا ویستیان پشتگوێى بخه‌ن و ماندووى بكه‌ن، بەڵام کاتێ باخچه‌ڵى خۆى كرده‌ خاوه‌نى سلێمان سۆيلو، ئه‌ردۆغانيش بۆچوونى گۆڕا و خۆيى كرده‌ خاوه‌نى، ئێستا بە پێچەوانەوەیە، باخچه‌لى ماهير ئۆنالى نا‌وێت، سه‌رۆك كۆمارى تورکیاش ئه‌وى پشتگوێ خست".  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین