پەرلەمانتارێكی ئاكپارتی داوای دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ كورد دەكات تورکیە

نوچەنێت

محەمەد متینر، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دادوگەشەپێدان رایگەیاند، "پێویستە سەرلە نوێ داوستاندنی نوێ لەگەڵ كورد دەستپێ بكاتەوە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (13/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە محەمەد میتنر لە كۆڕبەندی (كوردەكان چیان دەوێت؟) رایگەیاند، "پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بریتیە لە پارتی كرێكاران، دەكرێت ببێتە تەوەری گفتوگۆمان، پێشتر گفتوگۆ لەسەر دانانی چەك لایەن پەكەكە هەبوو، بەڵام ئێمە بەهیچ جۆرێك چارەسەركردنی هەدەپە سەبارەت بە داهاتوو كورد و ماف و ئازادییەكانیان قبووڵ ناكەین."

لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "ئەو ئاڕاستەیە قبوڵكراو نییە چونكە وەك ئەوەی پێشووە، بەڵام پێویستە دووبارە دەست بە دانووستاندن بكرێتەوە بۆ ئەوەی چەك دابنێنن، كە ئەوەش هەندێك خواست و داواكاری رەوایە بۆ كورد." 

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی هەدەپە جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئامانجیان یەكخستنی كورد و توركە لەسەر بنەمای دیموكراسی و ئازادی زیاتر، ئەوەش بۆ دانانی دەستەواژەیەكی نوێیەی كە قابیلی جێبەجێكردن بێت سوودی هەموو هاونیشتیمانی تێدا بێت."

تا ئێستا چەند جارێك باس لە پڕۆسەی ئاشتی كراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا بەفەرمی هیچ هەنگاوێك نەندراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین