باخچه‌لى هێرشە دەكاتە سەر پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان تورکیە
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، سەرۆكی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا ره‌خنه‌ى له‌ هه‌لوێستى پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان گرت سه‌باره‌ت به‌ ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئيسته‌مبۆڵ گوتى، "ئايا بۆچى ئۆپۆزسيۆن وه‌ك بلێى هێرشێكى ئه‌ڵقه‌ى هاوپه‌يمانى نه‌ناسراو  ئه‌و په‌يامانه‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌؟ ئايا كليچدار ئۆغڵو چ هه‌ستێكى هه‌بوو كاتێك ده‌يگوت يه‌په‌گه‌ هێرش ناكاته‌ سه‌رئێمه.‌؟"

ئه‌مرۆ شێشه‌ممه‌ (15/تشرينى دووه‌م/2022) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى گشتیى پارته‌كه‌ى، سه‌باره‌ت تەقینەوەکەى دوێنێى توركيا ڕاسته‌وخۆ هێرشى كرده‌ سه‌ر هه‌ده‌په‌ و گوتى، "هه‌روه‌ك له‌ هه‌موو شوێنێک و ميدياکاندا، تەنانەت له‌ناو په‌رله‌مانيش نامانه‌وێت رووخسارى هه‌ده‌په‌ هه‌بێت، به‌رگه‌ى بينينى جوداخوازانە ناگرين." 

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانيدا باخچەلی ده‌ڵێت، "هه‌ده‌په‌ له‌سياسه‌تى توركيادا ئاراميه‌كانى ئێمه‌ى قۆستۆتەوە بۆ ‌پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ كوردستان، ئێمه‌ به‌ده‌ستى خۆمان ئه‌ندام بۆ ئه‌م ڕێکخراوانەى دژى ئێمە دەجەنگن‌ هه‌ڵده‌بژێرين، بۆيە نامانه‌وێت هه‌ده‌په‌ له ‌سياسه‌ت و ديموكراسى توركيادا بۆ يه‌ك خولەکیش هه‌بێت، چونكە ئێمە بەرگەى بوونى ئەو دۆخە ناگرين." 

هه‌روه‌ها باخچه‌لى له‌باره‌ى هه‌دەپه‌ و په‌كه‌كه‌وە گوتى، "هه‌ده‌په‌ هاورێى نزیکى په‌كه‌كه‌يه‌، هه‌ده‌په‌ و جه‌هه‌په‌ش دوو براى جمكن، ئه‌وان له‌گه‌ڵ يه‌كترى هاوبه‌شن". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین