سەرۆكی توركیا بەڵێنی ئاساییكردنەوە لەگەڵ سووریا دەدات تورکیە

نوچەنێت

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا سەبارەت بە ئەگەری كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سووريا رايگه‌ياند، "له‌ سياسه‌تدا هه‌رگيز نابێت هه‌تا كۆتايى نائاسووده‌يى و نائومێدى و دڵ شكاندن هه‌بێت، هەركاتێك كاتى هات داده‌نيشين، دۆخەكە هەڵدەسەنگێنین ده‌كه‌ين."

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ‌(17/ تشرينى دووه‌م/2022) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌ دوای گه‌رانه‌وه‌ى لە لوتكه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى (20G) له‌ ئه‌نده‌نوسيا بەسترا لەبارەی ئه‌گه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى لەگەڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سووريا، سه‌باره‌ت به‌ په‌يوه‌نديه‌كانى توركيا و سوريا و ميسر سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، “لەو قۆناغەی ئێستا پێداچوونەوە پەیوەندیی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەكەین كە كێشه ‌و ناكۆكيمان له‌گه‌ڵیان‌ هەیە، چونكە هه‌رگيز نابێت هه‌تا كۆتايى نائاسووده‌يى و نائومێدى و دڵ شكاندن هه‌بێت.”

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشكرد، هه‌ركاتێك دەرفەتی دانیشتن هاتە پێشەوە، به‌گوێره‌ى ئەو بارودۆخە هه‌ڵسه‌نگاندن ئەو دانیشتنە دەكەین، ئەوكاتە ده‌توانين دووبارە پەیوەندییەكان دەست پێبكه‌ينەوە.  

لە بەشێكی تری قسه‌كانى سه‌باره‌ت كاتی پێداچوونەوەش بە پیوەندییەكان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سەرۆكی توركیا گوتی، "له‌پاش هه‌ڵبژاردنى حوزه‌يرانى ساڵى 2023 سه‌رله‌نوێ دۆخەكە هەڵەدەسەنگێین، ئەوكاتە‌ به‌پێى ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ ڕێگاكه‌مان به‌رده‌وام ده‌بين ."

لەدوای خۆپیشاندەكانی ساڵی (2011) و پاڵپشتی توركیا بۆ گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن، پەیوەندییەكانی توركیا و سووریا پچڕا.                                                                                              

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین