ئيدارەى خۆسەرى هۆشدارى لە هێرشەكانى توركيا دەدات تورکیە
ئيدارەى خۆسەرى لە راگەيێندراوێكدا هۆشدارى دەداتە ئەو هێرشە ئاسمانييانەى توركيا، ئاماژە بەوەش دەكات ئەو هێرشانە بە پاساوى تەقينەوەكەى ئيستەنبۆڵە، ئيدارەى خۆسەرى ئەوە پاساوێك بوو، بۆ ئەنجامدانى ئەم هێرشانە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (20/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە ئيدارەى خۆسەرى لە باكوور و رۆژهەڵاتى سووريا لە رێگەيێندراوێكدا هۆشدارى دەكات و دەڵێت، "هێرشەكانى توركيا بۆسەر ناوچەكانى ئيدارەى خۆسەرى ناوچەكە تووشى شەڕێكى درێژخايەن دەكات و چارەنووسێكى باشى نابێت."

لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووە، "دەسەڵاتدارانى توركيا بەهۆى نزيكبوونەوەى هەڵبژاردنەكانى ساڵى داهاتوو كەوتوونەتە دووڕيانێك."

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەڕەكانيش ئيدارەى خۆسەرەى داوا لە هەموو پێكهاتەكانى باكوورى رۆژهەڵاتى سووريا دەكات، كە پێكەوە رووبەڕووى ئەو هەڕەشانەى توركيا بنەوە.

هەر لە راگەيێندراوەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەگەر توركيا رێگە بەخۆى دەدات هێرش بكاتە سەر باكوور و رۆژهەڵاتى سووريا، ئەوا ئێمەش مافى خۆمانە بەرگرى لە ناوچەكانمان بكەين، ئەوەش دەبێتە هۆكارى ئەوەى ئەو ناوچەيە تووشى شەڕێكى درێژخايەن بن، كە چارنووسێكى باشى نەبێت.

شەوى ڕابردوو سوپاى توركيا چەند ناوچەيەكى رۆژئاواى كوردستانى بۆردوومان كرد، تا ئێستا وردەكارى زيانەكان نەزاندراوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین