دواى تێپه‌ڕبوونى سێ ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنى.. چى به‌سه‌ر عه‌فرین هاتووه؟
ئاماده‌كردنى: نوچه‌نێت
له یه‌كى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2018 سوپاى توركیا ده‌ستى به ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى كرد بۆ داگیركردنى عه‌فرین به ناوى "چڵه زه‌یتوون" توركیا له‌و ئۆپراسیۆنه به ته‌نیا نه‌بووه به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هێزى میلیشیاى توندڕه‌وى ئیسلامى له‌گه‌ڵ دابوو كه خۆیان به "ئۆپۆزسیۆنى سووریا" ده‌ناسێنن، دواى 58 رۆژ له هێرشه‌كه توركیا و هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى ئیسلامى توانیان شاره‌كه داگیر بكه‌ن، هه‌رچه‌نده هێزه كوردییه‌كان به‌رگرییان ده‌كرد به‌ڵام توركیا تواناى شاره‌كه و چه‌ندان ناوچه‌ى ده‌وروبه‌رى عه‌فرین داگیر بكات.
روانگه‌ى سوورى:
زیاتر له چوار هه‌زار خێزانى ناوچه‌كه‌ى تر‌ى
سووریا له عه‌فرین نیشته‌جێ كراون
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى وڵاتانى ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى جگه له پێدانى چه‌ند هۆشدارییه‌ك به توركیا هیچ هه‌ڵوێستێكى تریان وه‌رنه‌گرت. هه‌رچه‌نده رژێمى سووریا به فه‌رمى داواى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، ئه‌و داگیركارییه رابگرێ كه توركیا ده‌یكات و چونكه به‌گوێره‌ى چه‌ندان یاساى نێوده‌وڵه‌تى توركیا خاكى سووریاى به‌زاندووه، به‌ڵام هیچ رێكارییه‌ك به‌رانبه‌ر توركیا نه‌كرا و كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بیش له روانگه‌ى ئه‌وه‌ى "عه‌فرین" له‌سنوورى سووریا هه‌وڵیدا بڕیارێك دژى توركیا گه‌ڵاڵه بكات، به‌ڵام هه‌ندێك وڵاتى عه‌ره‌بى له‌وانه قه‌ته‌ڕ ڤیتۆیان به‌كارهێنا و ئه‌و هه‌وڵه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بیش شكستى هێنا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى ئادارى 2021 له سێیه‌م ساڵیادى داگیركردنى عه‌فرین مه‌زلوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "عه‌فرین ناونیشانى شكستى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه له پاراستنى به‌هاى مرۆیى و یاساى نێوده‌وڵه‌تى. فه‌رامۆشكردنى به‌رده‌وامى پاراستنى دانیشتووانى عه‌فرین له داگیركاریى و تاوانه‌كانى جه‌نگ كه داگیركه‌ر ئه‌نجامى ده‌دات دژى هه‌ر یاساییه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه به دانپێنانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه. دانانى سنوورێك بۆ ئه‌و تاوانه‌نه ئه‌وه‌یه كه شاره‌كه بگه‌ڕێته‌وه دۆخى مه‌ده‌نى خۆى كه به‌ر له داگیركردن هه‌یبوو".
جیا له‌و په‌یامه سیاسییه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى، چه‌ند لایه‌نى رۆژئاواى كوردستان له ساڵیادى داگیركردنى عه‌فرین چه‌ندان زانیاری‌یان له‌سه‌ر بارودۆخى عه‌فرین بڵاوكردووه‌ته‌وه، وێراى ده‌ربڕینى ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر رووداوه‌كه و سه‌ركۆنه‌كردنى. به‌ڵام دوور له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ كه رێكخراوێكى سه‌ربه‌خۆییه و نووسینگه‌ى سه‌ره‌كى له به‌ریتانیایه، ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر ساڵیادى داگیركردنى عه‌فرین بڵاوكردووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه به‌م ناونیشانه بڵاوكراوه‌ته‌وه، "پێشێلكاریى رۆژانه ده‌رهه‌ق به مرۆڤ و دار وبه‌رد.. دزی و سپیكردنه‌وه‌ى پاره و گۆڕینى دیموگرافیا.. سێ ساڵ به سه‌ر داگیركاریى تورك بۆ عه‌فرین و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ڕولاڵه".
راپۆرته‌كه له‌سه‌ره‌تاكه‌ى باس له‌وه ده‌كات به‌هۆى داگیركردنى عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیا و هاوپه‌یمانه توندڕه‌وه‌كانى زیاتر له 310 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون، ئه‌مه‌یش ده‌كاته رێژه‌ى 56%ى دانیشتووانى به‌ر له‌داگیركارییه‌كه، دووپاتیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه تا ئێستا راكردن و كۆچكردنى خه‌ڵكى شاره‌كه به‌ده‌ست هێزه‌كانى سه‌ربه توركیاوه به‌رده‌وامه.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرتى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ هاتووه، رۆژانه كاره‌ساتى مرۆیى رووده‌ده‌ن و ناهه‌قى به‌رانبه‌ر خه‌ڵك و خێروبێرى عه‌فرین ده‌كرێت. روانگه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه وه‌ك رێكخراوێكى مرۆیى به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یان هه‌یه له داگیركردنى عه‌فرینه‌وه تا ئێستا به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌دان زیاتر له 612 هاووڵاتى كورد له عه‌فرین شه‌هیدكراون و 89 له‌وانه منداڵن و 78 كه‌سیشیان ئافره‌تن، ده‌شڵێ، "له‌سێداره‌دانى هاووڵاتیانى عه‌فرین له 20ى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2018 وه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه".
له رۆژى داگیركردنى عه‌فرین تا ئێواره‌ى دوێنێ 17ى ئادارى 2021 شه‌ش هه‌زار و 850 كه‌سى سڤیل گیراون و بێ سه‌روشوێن كراون، تا ئێستا هه‌زار و 100 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه توندڕه‌وه‌كانى سه‌ربه توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌رن.
هه‌موو ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه و له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌ى هاتووه، توركیا هه‌وڵى گۆڕینى دیمۆگرافیاى عه‌فرینى داوه و بۆیه زیاتر له چوار هه‌زار و 70 خێزانى شاره‌كانى تر‌ى سووریاى له عه‌فرین نیشته‌جێ كردووه.
جگه له زیانه مرۆییه‌كان راپۆرتى روانگه‌ى سوورى باس له چه‌ند زیانێكى تر‌ى مادى و مه‌عنه‌وى ده‌كات و له‌وانه ده‌ڵێ توركیا عه‌فرین كردووه‌ته ناوچه‌یه‌ك بۆ سپیكردنه‌وه‌ى پاره و توركیا زیانێكى زۆرى به كشتو‌كاڵى ناوچه‌كه گه‌یاندووه و شوێنه‌وارێكى زۆرى عه‌فرینى له‌ناوبردووه و هه‌موو ئه‌و زیانانه‌نیش به وردى له ماڵپه‌ڕى روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ "syriahr"بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م رێكخراوه تاكه رێكخراو نییه كه باسى له پێشیكارییه‌كانى هێزه‌كانى توركیا له عه‌فرین ده‌كه‌ن و ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "حوڕه"ى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا باس له چه‌ندان زانیارى هاوشێوه‌ى روانگه‌ى سوورى ده‌كات، كه له‌لایه‌ن رێكخراوى تر بڵاوكراونه‌ته‌وه، حوڕه له راپۆرته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "رێكخراوه كوردى و سوورى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێزه‌كانى توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانى سه‌ربه توركیا له عه‌فرین به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه چه‌ندان پێشیلكاریى ئه‌وتۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كه ده‌گاته ئاستى تاوانه‌كانى جه‌نگ و تاوانه‌كانى دژ به مرۆڤاییه‌تى، ئه‌مه‌یش بۆئه‌وه‌ى ناچارییان بكه‌ن ماڵ و خاكه‌كه‌یان جێبهێڵن و پرۆسه‌ى گۆڕینى دیمۆگرافى جێبه‌جێ بكه‌ن و ناوچه‌كه به عه‌ره‌ب و توركى بكه‌ن".
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه‌ى بۆ راپۆرتێكى تر كردووه كه له‌لایه‌ن رێكخراوێكى مافى مرۆڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه و له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، ته‌نیا له ساڵى رابردوو 2020 دا 58 كه‌س كوژراون و 900 كه‌س رفێنراون و 72 هه‌زار دره‌ختیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى توركیا و سه‌ربه توركیا بڕاونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به رفاندن رێكخراوه‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌م تاوانه بووه‌ته "بازرگانییه‌ك" بۆ هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى توركیا، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكى وا هه‌یه له عه‌فرین چه‌ند جارێك رفێنراوه، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه له‌به‌رانبه‌ر ئازادكردنیان پاره بده‌ن.
له‌به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌ى ئارتى رووسى باس له‌وه كراوه، هێزه‌كانى توركیا ده‌ستكاریى 75 شوێنه‌وارى دێرینى عه‌فرینیان كردووه و بۆ تاڵانكردنیان هه‌ڵیانكۆڵیه‌وه و جگه له‌مه‌یش باس له به تورككردنى شاره‌كه كراوه، كه چۆن ناوى توركى له شه‌قامه‌كان نراون. له راپۆرته‌كه هاتووه، " له‌ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوو توركیا هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات ناسنامه‌ى عه‌فرین و شوێنه‌واره‌كانى بگۆڕێ"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment