ئەڵمانیا لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان نیگەرانە تورکیە

نوچەنێت

كریستۆڤەر بۆرگر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، "پێویستە هەموو كات پارێزگاری لە هاووڵاتیانی سیڤیل بكرێت و راپۆرتەكانی سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا مایەی نیگەرانین."

ئەمڕۆ دوو شەممە (21/ تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە توركیا كرد پێویستە وڵاتەكانی بۆ سەر هێزە چەكدارەكانی باكووری سووریا و عێراق بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی بێت. 

لە بەشێكی تری قسەكانی بۆرگر گوتی، "داوا لە توركیا دەكەین وەڵامەكانی بەشێوەیەكی گونجاو بێت و رێزی یاسای نێودەوڵەتی تێدا بێت."

دەربارەی زیانە گیانییەكانی ئەو هێرشانەی چەند رۆژی رابردوو رووانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە بەگوێرەی دواین ئاماری كوژرانی هاووڵاتیان و هێزە چەكدارەكان (35) چەكدار كوژراوە و (10) هاووڵاتیش بە هێرشەكانی توركیا كوژراون.

دوێنێ یەكشەممە سوپای توركیا بە فڕۆكە هێرشی كردە سەر بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین