واشنتن دژ بە پێشێلكاری توركیایە لە سووریا و عێراق تورکیە

نوچەنێت

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا راگەيێندراوێكى بڵاوكردەوە تێيدا داوا لە توركيا دەكات، "پێويستە ئاڵۆزييەكانى سووريا بوەستێندرێت بۆ پارێزگارى لە گيانى هاووڵاتيان، پاڵپشتى ئامانجى هاوبەش بۆ شتكستپێهێنانى رێكخراوى تيرۆرستى داعشە."

ئەمڕۆ سێشەممە (22/ تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، "واشنتن دژ بە هەر كارێكى سەربازيي بێ هەماهەنگييە لە عێراق، كە پێشێلى سەروەرى عێراق دەكات."

لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا پرسەنامەى وڵاتەكەى ئاڕاستەى كەسوكارى ئەو هاووڵاتيانە كردووە كە لە بۆردوومانەكانى سووريا و توركيا گيانيان لەدەست داوە.

لەلایەكی ترەوە  كۆڵۆنێڵ جۆ بۆچینۆ، گوتەبێژی سەركردایەتی ناوەندی ئەمەریكا رایگەیاند، “دژ بە هەر كردەیەكی سەربازین ببێتە تێكچوونی ئەو دۆخەی سووریا، ئەو هەڵسوكەوتانە هەڕەشەیە بۆ ئامانجە هاوبەشەكانمان كە بەردەوامیە شەڕكردنە دژ ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش."

سەبارەت بەوەی كە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی هێرشی كردبێتە سەر بنكەیەك كە ئەمەریكیەكانی تێدایە، ئەو بەرپرسەی ئەمەریكا رەتی كردەوە هێرشیان كرابێتە سەر، بەڵام پشتڕاستی ئەوەی كردەوە هێرشەكە بۆ سەر بنكەیەكی نزیكیان بووە.

رۆژى يەكشەممە سوپاى توركيا بۆردوومانى ئاسمانى بۆ سەر سنورەكانى چياكانى قەنديل و ئاسۆس و خواكورك لە سنورەكانى عێراق و كۆبانێ و تەرلفەعەت و جەزيرە ديريك لە سووريا دەستپێكرد، تا ئێستا (37) كەس كوژراون، كە زۆربەى كوژراوەكان چەكداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین