سێ وڵات بەچڕى بۆردوومانى سووريا دەكەن تورکیە

نوچەنێت

هەريەك لە توركيا و ئيسرائيل و رووسيا لەم چەند رۆژەى رابردوو بە چڕى ناوچەكانى سووريايان بۆردوومان دەكرد، چەندين كوژراو و بريندارى لێكەوتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/ تشرينى دووەم / 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە لەم هەفتەيە توركيا و ئيسرائيل و رووسيا بە سێ ئامانجى جياواز بۆردوومانى چەند ناوچەيەكى خاكى  سووريايان كردووە. 

رۆژى شەممەى رابردوو سوپاى ئيسرائيل چەند ناوچەيەكى لە كەناراوەكانى سووريا و ناوەڕاستى ئەو وڵاتە بۆردوومان كردووە، سەبارەت بە زيانەكان بەگوێرەى لێدوانى بەرپرسانى سووريا ئامانج لەو بۆردوومانەى ئيسرائيل لێدانە لە پێگەكانى ئێران لە وڵاتەكەيان، لەم بۆردوومانە چوار سەربازى سوورى كوژراون.

لەلايەكى ترەوە سوپاى سووريا  بە پاڵپشتى حكومەتى رووسيا و ئێران ناوچەكانى لازقيە و حەما و حومسى كۆنتڕۆڵ كردووە كە پێشتر لەلايەن گرووپە چەكدارەكان دەستى بەسەر داگيرابوو، گرووپە چەكدارەكان ئێستا لە ناوچەكانى ئيدليبن لە سنووى توركيا لە چەند رۆژى رابردوو فڕۆكەكانى رووسيا بەچڕى ئەو ناوچانەيان بۆردوومان كردووە.

سەبارەت بە بۆردوومانەكانى سوپاى توركيا لە چەند رۆژى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا دەستپێكردنى هێرشەكانى بۆسەر هێزە كوردييەكان لە رۆژئاواى كوردستان رايگەياند، كە تا ئێستا زياتر لە (30) كوژراوى لێكەوتۆتەوە، كە بەشێكيان هاووڵاتين. 

لەدواى ساڵى (2011) سووريا بۆتە گۆڕەپانى يەكلاكردنەوەى ململانێى وڵاتە زلهێزەكانى جيهان، توركيا و ئيسرائيل و رووسيا بە پاساوى جياواز چڕى بۆردوومانى چەندين ناوچە دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین