ئەمەريكا: ئۆراسيۆنەكانى توركيا هەڕەشەن بۆسەر سەربازانمان تورکیە

نوچەنێت

پارتيك رايدەر، گوتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمەريكا (پنتاگۆن) رايگەياند، "ئۆپراسيۆنە ئاسمانييەكانى توركيا بۆ سەرخاكى سووريا هەڕەشە لە ئاساييشى سەربازانى وڵاتەكەمان لەو ناوچەيە دەكەن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/تشرينى دووەم / 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە گوتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمەريكا رايگەياند، "ئێمە بەرانبەر ئاڵۆزييەكانى باكوورى سووريا و عێراق نيگەرانين، ئەو ئاڵۆزييانە هەڕەشەن، چونكە دەبێتە مايەى شكستهێنانى رووبەڕووبوونەوەى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى بەرانبەر رێكخراوى تيرۆرستى داعش."

لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووە، ئامانجى توركيا هێزەكانى يەپەگە و پەكەكەيە كە لەو ناوچانەى سووريان سوپاى وڵاتەكەمانى تێيدا نيشتەجێيە، ئەوەش هەڕەشەيەكى راستەوخۆيە بۆ سەر ئاسايشى سەربازانمان و ئەو هێزانەى لەو ناوچەيە لەگەڵ ئێمە كاردەكەن.

رايدەر سەركۆنەى كوشتنى هاووڵاتيان لە توركيا و سووريا دەكات و دەڵێت، "ئێمە مەترسييە ئەمنييەكانى توركيا تێدەگەين، لەهەمان كاتيش پێويستە ئاڵۆزييەكان كەمبكەنەوە، بۆ ئەوەش لەگەڵ توركيا و هاوبەشەكانمان لە سووريا بۆ راگرتنى هێرشەكان لەسەر هێڵێين."

لەسەرەتاى ئەم هەفتەيە سوپاى توركى ئۆپراسيۆنى چڕنوك ــ شمشێرى بۆسەر هێزەكانى پەيەدە و پەكەكە دەستپێكرد، تا ئێستا هێرشەكان بەردەوامن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین