سوپاى ئەمەريكا وردەكارى هێرشەكانى سەر بنكەى شەدادى بڵاو دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جۆ بۆتچينۆ، وتەبێژى سەركردايەتى ناوەندى هێزە سوپاى ئەمەريكا لە سووريا رايگەياند، "بنكەى شەدادى لە دەوروبەرى حەسەكە بۆردوومان كراوە، بەڵام هيچ زيانێكى گيانى نەبووە."

ئەمڕۆ شەممە (26/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە وتەبێژى هێزەكانى ئەمەريكا لە سووريا رايگەياند، "دوێنێ هەينى دوو موشەك ئاڕاستەى هێزەكانى هاوپەيمانان لە بنكەى شەدادى كراوە، بەڵام ئەو هێرشە موشەكييە هيچ زيانێكى گيانى و مادى بە هاوپەيمانان نەگەياندووە."

لەلايەكى ترەوە هێزەكانى سوورياى ديموكرات (هەسەدە) بڵاويان كردەوە، موشەكێكى تريان دۆزيتەوە، بەڵام نەتەقيتەوە.

هەرچەندە سوپاى توركيا بەردەوامە لە بۆردوومانكردنى ناوچەكانى رۆژئاواى كوردستان، بەڵام سوپاى ئەمەريكا تا ئێستا هيچ لايەنێكى بەفەرمى تۆمەتبار بە ئەنجامدەرى ئەو موشەكاران كردنەى سەر بنكەى شەدادى تۆمەتبار نەكردووە. 

سوپاى توركيا چەند بنكەيەكى سەربازى لەناوچەكانى رۆژئاواى كوردستان هەيە بۆ بەرەنگاربوونەوەى رێكخراوى تيرۆرستى داعش.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین