ئەمەريكا داوا دەكات توركيا هێرەشەكانى بۆسەر سووريا رابگرێت تورکیە
نيكۆلاس گرانگەر، نوێنەرى باڵاى ئەمەريكا لە رۆژئاواى كوردستان كە ئێستا لە رۆژئاواى كوردستانە رايگەياند، "ئەمەريكا بەتوندى دژ بە زيادبوونى جووڵەى سەربازيى توركيا كە بۆتە تێكدارانى سەقامگيرى لە سووريا، دواش دەكەين دەستبەجێ ئەو هێرشانە رابگرێت."

ئەمڕۆ شەممە (26/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە نيكۆلاس گرانگەر رايگەياند، "هێرشە مەترسيدارەكانى ئەم دوايە مايەى قبووڵكردن نييە، ئێمەى تووشى دڵەڕاوكێيەكى زۆر كردووە، هێزەكانى ئەمەريكاى لەو ناوچانە رووبەڕووى مەترسى كردۆتەوە."

ماوەى هەفتەيەكە بەتۆمەتى ئەوەى ئەنجامدەرى تەقينەوەكەى شەقامى ئيستقلال توركيا هێرشى ئاسمانى بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان دەستپێكردووە، تا ئێستا دەيان هێرشى ئەنجامداوە، چەندين هاووڵاتى سڤيل بوونە قوربانى.

سەبارەت بە هەڕەشە بەردەوامەكانى سوپاى توركيا  سيامەند عەلى، گوتەبێژى هێزەكانى سوورياى ديموكرات رايگەياند، "ئەو هەڕەشانەى توركيامان بەجددى وەرگرتووە ئامادەين بەپەرچى هەر هێرشێكى وشكانى بدەينەوە."

رۆژى (13) ئەم مانگە تەقينەوەيەك لە شەقامى ئيستقلال لە ئيستەنبۆڵ ئەنجامدرا، لەدواى تەقينەوەكە توركيا هێزەكانى رۆژئاواى كوردستانى تۆمەتبار كرد، دواتر ئۆپراسيۆنى ئاسمانى دەستپێكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین