کـێـبـرکـێـیـە نـوێـکـەی نـێـوان زلـهـێـزان!! شیکاری ئابوری
زیادبوونی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان، ڕکابەرییەکی فروانی لە نێوان وڵاتانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل دروستکردووە، بە تایبەت دوای ڕێکارە جدییەکانی جیهان، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگ.

ئامادەکردنی نوچەنێت

ناوەندی وود ماکێنز لە دوایین ڕاپۆرتیدا، پێشبینییەکانی بۆ وەبەرهێنانی لە ژێرخانی ئوتومبێلە کارەباییەکان خستووەتەڕوو، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئاستی وەبەرهێنان لە وێستەگەکانی ئوتومبێلی کارەبایی دەگاتە 872 میلیار دۆلار لە 2050ـدا. ماکێنزی ڕاوژێکاری جیهانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە وێستگەکانی بارگاویکردنی ئوتومبێلە کارەباییەکان، بە درێژای ساڵانی داهاتوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکەن، بە جۆرێک پێشبینیی دەکرێت ژمارەی وێستگەکان لە 200 هەزار بۆ زیاتر لە ملیۆنێک وێستگە بەرزببنەوە لە 2050ـدا.

 پێشبینییەکان بۆ وەبەرهێنانی 872 میلیار دۆلاری، کەرتی ئوتومبێلی کارەبایی لە ماوەی ساڵانی 2020 بۆ 2050 بەم شێوەیەی خوارەوەیە: 

11 میلیار دۆلار لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2025 

 31 میلیار دۆلار لە نێوان ساڵانی 2025 بۆ 2030 

 89 میلیار دۆلار لە نێوان ساڵانی 2030 بۆ 2035 

 103 میلیار دۆلار لە نێوان ساڵانی 2035 بۆ 2040 

 176 میلیار دۆلار لە نێوان ساڵانی 2040 بۆ 2045 

 243 میلیار دۆلار لە نێوان ساڵانی 2045 بۆ 2050 

 219 میلیار دۆلار لە 2050 

ژمارەیەکی بەرچاو، لە حوکوومەت و وڵاتانی گەورەی پیشەسازی جیهان، دەستیان کردووە بە پەرەپێدانی میکانیزم و یاسایە نوێیە ژینگەییەکان، بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، لە هەوڵی بەردەوام دان، بە کڕینی ئەو جۆرە ئوتومێلانە، بۆ پاراستنی ژینگەی وڵاتەکانیان. 

زۆری تێچوونی پیشەسازی بەرهەمهێنانی تۆتۆمبێلی کارەبایی و، گرانی نرخەکانیان هۆکاری سەرەکی کەمی خواست بووە ، بەڵام پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای ئەو بوارە کێڕڤی خواست بەرزدەکەنەوە و بەکاربەری زیاتری دەبێت

 ناوەندی بلومێرگی جیهانی، لە راپۆرتێکیدا ئاماژە بۆ پلانی وڵاتانی بەرهەمهێن و بەکاربردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکات، بەجۆرێک دوای دابەزینی نرخی ئوتومبێلی دۆستی ژینگە، حوکوومەتەکان باجی زیاتر دەخەنە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە بەنزین کار دەکەن، لە نێوان ساڵانی 2030 بۆ 2035ـدا، هاوکات بەشێکی تری وڵاتان، نرخی گونجاو بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی دادەنێن، بۆ ئەوەی هەموو کەسێ بتوانێت کڕیاری بێت، بە نموونە وڵاتی چین کە نرخی 4400 دۆلاری ئەمریکی ئۆتۆمبێلی خستووەتە بازاڕەوە. 

کـێـن ئـەو وڵاتـانەی ئـۆتـۆمـبـێـلی کـارەبـایـی بـەرهـەم دەهـێنـن؟

ژمارەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا 10.9 میلیۆن ئۆتۆمبێلی تێپەڕاندووە

 بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، لە زۆربەی وڵاتان زۆر بە خێرایی گەشە دەکات، بە تایبەت لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە 2020ـدا، لە سەرتاسەری جیهان بە ڕێژەی 38%، واتە 3.18 میلیۆن ئۆتۆمبێل زیادیکردووە، بۆ ئەوەی بگات بە 10.9 میلیۆن ئۆتۆمبێل لە جیهاندا. ناوەندی Baden-Württemberg (ZSW)ـی ئەڵمانی، بۆ توێژینەوەی وزەی خۆر و هایدرۆجین لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، کە دوای وڵاتی چین، ئەڵمانیا دووەمین گەورەترین بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی یە لە ئێستا و داهاتوودا، دوای ئەو پێش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرتەوە.  بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئەڵمانی بە ڕێژەی 264%، گەشەی کردووە، دوای ئەوەی ژمارە ئۆتۆمبێلەکانی لە 322 هەزار بۆ 395 هەزار ئۆتۆمبێل زیادیکردووە. 

سەبارەت بە ڕووسیا، ، فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە ڕێژەی 71% زیادیکردووە بەراورد بە ساڵی 2019، پێشبینیی دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمهێنان و فرۆشتن زیاتر بکات. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەری بێلۆنا، لە 1ی کانوونی دووەمی 2021، فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڕووسی نزیکەی 10,8 هەزار بووە. هاوکات لە ڕووسیایش، حوکوومەت زنجیرەیەک ڕێوشوێنی تایبەتی، بە ئامانجی زیادکردنی خواستی لەسەر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان خستووتەڕوو، جگە لەوەی باجی هاوردەکردنی کەل و پەلی بەکارهێنان لە پیشەسازی ئەو بوارە کەمکردووەتەوە.



 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین