وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا: دژ بە ئۆپراسيۆنى نوێى توركياين عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لويد ئۆستن، وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا لە پەيوەندييەكى تەلەفۆنيدا بە خوڵوسى ئاكار، وەزيرى بەرگرى توركياى راگەياندوە، "واشنتن دژى ئۆپراسيۆنى نوێى سەبازى توركيايە لەناو خاكى سووريا."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (يەكى/ كانوونى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا لە پەيوەندييەكى تەلەفۆنى لەگەڵ خوڵوسى ئاكار ئاماژەى بە نيگەرانى وڵاتەكەى كردووە بەرانبەر ئاڵۆزييەكانى رۆژئاواى كوردستان، پێشيراگەياندووە، "هێرشەكانى توركيا بۆ سەر ئەو ناوچانە هەڕەشەى راستەوخۆن لەسەر ئەو ئەمەريكيانەى لەگەڵ هاوبەشەكانمان لە سووريا بۆ تێكشاندنى رێكخراوى تيرۆرستى داعش كاردەكەن، ئێمە بەردەوام دەبين بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەڕەشەكانى داعش و شكستپێهێنانى ئەو رێكخراوە."

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئۆستن داواى راگرتنى ئاڵۆزييەكانى كردوە و جەختى لەسەر گرنگى پەيوەندى ستراتيژى نێوان ئەمەريكا و توركيا كردۆتەوە.

پێشترين وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا نيگەرانى خۆى لە هێرشەكان دەربڕى بوو، دواى كرد توركيا دانبەخۆى دابگرێت، چونكە ئەو هێرشە زەمينييە دەستكەوتەكانى لە بەرەنگاربوونەوەى داعش بەدەستهاتووە دەيخاتە مەترسييەوە.

لەكۆتايى مانگى رابردوو توركيا بە پاساوى ئەوەى ئەنجامدەرى هێرشەكەى شەقامى ئيستقلال لەسەر بەهێزە كوردييەكانى رۆژئاواى كوردستانە هێرشە ئاسمانييەكانى بۆسەر ئەو ناوچانە دەستپێكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین