مەرجەكانی توركیا سویدییەكان بێزار دەكات
وەگیڕان: دنیا ئەحمەد
سويد بۆ ئه‌وه‌ى ببێتە ئه‌ندام له هاوپه‌يمانى ناتۆ توركيا چه‌ند مه‌جێكى بۆداناوە، ئەو مەرجانەش بۆتە هۆكاری دەربڕینی بێزاريی سویدییەكان و وەك خۆیان دەڵێن، “هەست بە زەلیلی دەكەین.” ئارۆن لوند، شرۆڤه‌كار لە ئاژانسى لێكۆڵينه‌وه‌ى به‌رگرى سويد له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست رايگه‌ياند، "كاتێك سكرتێرى گشتى ناتۆ كاتێك دەچێتە توركيا بۆ ئه‌وه‌ى سويد به‌شدارى له هاوپه‌يمانى ناتۆ بكات، ئەوە سواڵكردنە."
ماڵپه‌رى (فه‌ره‌نسا 24) كه‌ناڵى فەرمى فەرەنسا، سه‌باره‌ت ئەندامبوونى سويد و فينله‌ندا لە هاوپه‌يمانى ناتۆ ڕاپۆرتێكی به‌ناوى "خۆمان زه‌ليل كرد" بڵاوكردۆتەوە، بەشێكی راپۆرتەكە تایبەتە بە گرژى و ناکۆکییەکانیان لەگەڵ توركيا، به تايبه‌ت سويد کە به‌رده‌وام ڕووبه‌رووى کێشەى زیاتر لەگەڵ توركيا ده‌بێته‌وه.
سوید و فینلەند پێكه‌وه داوایان كرد ببن بە ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ، لەسه‌ره‌تادا توركيا مه‌رجه‌كانى پێشكه‌شى ئه‌م دوو وڵاته كرد و ڕێگربوو بۆ ئەوەی ببن بە ئەندام لە ناتۆ، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، چه‌ند كاتژمێرێك دوای پێشكه‌شكردنى داواكاريه‌كه‌ى ئه‌م دوو وڵاته له لێدوانێكدا رايگه‌ياند، "هه‌ردوو وڵات له بابه‌تى تيرۆر هه‌ڵوێستێكى ڕوونيان نیيه، به‌رامبه‌ر وڵاتان."
دوای پێنج مانگ لە رێككەوتنی توركیا و سوید و فینلەند هەنگاوی جددی نەندراوە
لەبەشێكی تری ڕاپۆرتەکەدا ئاماژه‌ى بەوە كراوە، يه‌كێك له‌و مه‌رجانەى بەسەر ئەو دوو وڵاتە سەپێندرابوو، (لیستى گومانلێکراوانى تیرۆر‌و) کە له‌لايەن ئه‌نقه‌ره‌وه ئاماده‌كرابوو، ئەوەش له كاتێكدا كه‌ناڵى فه‌ره‌نسا ڕايگه‌ياندووه، وڵاتانى سكانيناڤيا لە چەند ساڵی رابردوو مافى په‌نابه‌رييان داوه‌ته ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناويان له‌م ليسته‌ی توركیا هاتووه.
تاوه‌كو دێت داواكارييه‌كانى ئەنقەرە له زيادبو‌وندايه، توركيا زياتر سه‌رنجى داوه‌ته سويد، ئه‌نقه‌ره نزيكه‌ى (10) ساڵ پێش ئێستا ئه‌و فشاره‌ى خستبوويه سه‌ر پيته‌ر هۆلتكڤيست، وه‌زيرى به‌رگرى، به بيانووى ئه‌وه‌ى به‌شدارى له بۆنه‌يه‌كى نزيك له په‌كه‌كه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له كاره‌كه‌ى دوربخرێته‌وه.
یەكێكی تر له بيانوەكانى توركیا ئەوەیە، لە كەناڵێكی فه‌رمى سويد گاڵته به ئه‌ردۆغان كراوه، مانگى ڕابردوو له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بانگهێشتى ستافان هێرسترۆم، باڵيۆزى سويد كراوه.
توركيا بۆیە داواى لێكۆلينه‌وه‌ى كرد، چونكە وێنه‌ى ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئاڵاى ئێڵ جى بى تى و ئاڵاى داعش دانرابوو، هه‌روه‌ها وێنه‌ى ئه‌ندامانى كۆچكردووى په‌كه‌كه له بيناى باڵيۆزخانه‌ى ستۆكهۆڵم كه شوێنى نیشته جێبوون بوو هه‌ڵواسرابوو، لەسەر ئەم كارانە توركیا داواى لێكۆلينه‌وه‌ى كرد بۆ ئەوەی ئەم كەسانەی ئەم چالاكییەكانیان ئەنجام داوە، ناویان ئاشكرا بكرێت، بەڵام ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانى سويد ناكۆكە و پێچه‌وانه‌ى ئازادى راده‌ربڕينه، بۆیە رۆژ به رۆژداواكارييه‌كانى توركيا له زيادبون دايه.
مەترسییەكانی رووسیا هۆكارن بۆ ئەوەی سوید داوای ئەندامبوون لە ناتۆ بكات
بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتێك بتوانێت ببێته ئه‌ندام له ناتۆ پێويسته هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌ندامی ناتۆ گڵۆپى رەزامەندی دەربڕن بۆ ئەوەی ببن بە ئەندامی ناتۆ، ئێستاش ئه‌م هه‌موو داواكاريەی توركیا بۆتە رێگر لەبەردەم سويد.
ئه‌م مه‌ترسييه‌ى ئێستا رووسيا درووستى كردووه، پێویست دەكات بەدەم داواكارييه تونده‌كانى توركيا بچێت، وڵاتێكى بچوكى (10) مليۆن كه‌س ئەو داواكارییانە جێبەجێ بكات، كە مەترسی لەسەر به‌ها ديموكراسيه‌كان و ياساكانى ئه‌م وڵاته‌ى ناچاركردووه رێگه‌يان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى داواكارييه‌كانی توركیا جێبه‌جێبكه‌ن.
به‌پێى زانیارییەکان سوید رازيبوه هەر ئه‌ندامێكى په‌كه‌كه كه ناوى له "ليستى تۆمه‌تبارانى تيرۆر"دا هەبێت رادەستیان بكات، هه‌روه‌ها برياريدا له‌مانگى ئه‌يلوول گه‌مارۆى چه‌ك لەسەر توركیا هه‌ڵبگرێت، ستۆكهۆڵم رايگه‌ياندوه، ئه‌م راده‌ستكردنه‌وه له ڕێگه‌ى پرۆسه‌یەکى ياسايى ئەنجام دەدرێت و په‌يوه‌ندى به بابەتى ناتۆوه نييه.
شاره‌زايانى سیاسەتى سويد رايانگه‌ياندووه، "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى سويد كە دەبێتە پاشەكشەی وڵاتەكەمان ته‌نيا بۆ رازيكردنى ئه‌ردۆغانه."
ئه‌لێكس شولمان، ڕۆژنامه‌نووسى سويد له (14) تشرينى دووه‌می ئەمساڵ له وتارێكدا نوسيويه‌تى، "ئۆلف كريستێرسۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد، ده‌بێت وازله‌وه بێنێت بۆ توركيا خۆى زه‌ليل كردووه." شولمان، باس له‌وه‌ش ده‌كات يه‌كه‌م سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيرانى سويد، بۆ ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ توركيا بووه. سه‌ره‌راى ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى نراوه شه‌ڵمان ره‌خنه‌ى له كريستێرسۆن گرت و ده‌ڵێت، "سه‌رۆك وه‌زيران بێئه‌وه‌ى هيچ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ستبێنێت له توركيا ئه‌م وڵاته‌ى به‌جێهێشت و نه‌يتوانى له ئه‌ندامێتى ناتۆ نزيكيش ببێته‌وه."
خۆمان زه‌ليل كرد
ئاراس ليند، شرۆڤه‌كارى په‌يمانگاى كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى سويد رايگه‌ياندووه، "سويد سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى داوه به‌ڵام پێده‌چێت بۆماوه‌يه‌كى تر داواكارييه‌كه‌ى سويد جێبه‌جێنه‌كرێت."
بۆ دروستكردنی كاریگەری لەسەر پاشەكشەی كارتى ڤيتۆى توركيا چه‌ند هۆكارێكى تر هه‌يه، كە وڵاته‌كه له ناكاو خۆى له نێو دانوستاندنێكى ئه‌رێنى دۆزيه‌وه.
ليند، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌ردۆغان، ده‌يه‌وێت له‌م پرۆسه‌يه‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى حوزه‌يرانى ساڵى داهاتوو ده‌نگى زياتر به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌م شرۆڤه‌كاره راشيگه‌ياند توركيا له‌قه‌يرانێكى گه‌وره‌دايه و له‌گه‌ڵى ده‌جه‌نگێت، ئه‌ردۆغان ده‌يه‌وێت سه‌رنجى خۆى له ئابوورييه‌وه بگۆرێت بۆ كێشه‌كانى ئه‌وروپا و هه‌ميش ده‌يه‌وێت وێنه‌ى خۆى له ناوچه‌كه به‌هێزتر بكات.
رۆژنامەنووسانی سوید لە هەنگاوەكانی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان ناڕازین
ئارۆن لوند، شرۆڤه‌كارى ئاژانسى لێكۆڵينه‌وه‌ى به‌رگرى سويد له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، هه‌مان بۆچوونى ليندى هه‌يه‌و رايگه‌ياندووه، ئه‌ردۆغان ده‌توانێت وه‌كو سه‌ركرده‌يه‌كى به‌هێز و گرينگ خۆى نيشان بدات، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ريكا و رووسيا و هه‌ندێك له‌وڵاتانى ئه‌وروپا باسى ده‌كه‌ن، لێره‌دا باس له‌وه‌ش ناكه‌م كه سكرتێرى گشتى ناتۆ بۆ سواڵكردن چووه توركيا بۆ ئه‌وه‌ى سويد ببێته ئه‌ندام له ناتۆ.
هه‌روه‌ها لوند ئاماژه‌ى بەوه‌شكرد كه ئه‌ندامبوونى سويد و فينله‌ندا سوودێكى زۆرى بۆ توركيا ده‌بێت. لێره‌دا سنوورى وشكانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ ناتۆ فراوانتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها گرژيى له‌نێوان ناتۆ و رووسيا له توركياوه به‌ره‌و باكوور ده‌گۆرێت.
رووسيا، سويد و فينله‌نداى ناچاركرد بچنه ناو ناتۆ
لە كۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ شه‌رى رووسيا و ئۆكراينا ده‌ستى پێكرد، سويد و فينله‌ندا برياريان دا ببنه ئه‌ندام له ناتۆ، به‌ڵام توركيا رێگه‌ى نه‌دا هه‌ندێك مه‌رجى خسته به‌رده‌مى ئه‌م دوو وڵاته.
ينس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێرى گشتى ناتۆ، ده‌سپێشخه‌ريه‌كى ره‌خساند بۆ توركيا و سويد و فينڵه‌ندا له (29)ی حوزه‌يرانى ئه‌مساڵ له مه‌دريدى پايته‌ختى ئيسپانيا یاداشتێكی لێتێگەیشتنی هاوبه‌شيان واژۆكرد، تێیدا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك هاوده‌نگ بوون له‌مانه‌ش بەرەنگاربوونەوەی تيرۆر و پابه‌ندبوون به پشتيوانیینه‌كردنى په‌يه‌ده و یەپەگە و په‌كه‌كه و رێكخراوی خزمەت و گرتنه‌به‌رى هه‌نگاوى كۆنگرێتى بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌م ڕێكخراوانه.
له‌چوارچێوه‌ى ميكانيزمى هه‌ميشه‌يى ياداشتنامه‌ى سێ قۆڵى كه له مه‌دريد واژۆكرابوو، هه‌فته‌ى رابردوو دووه‌م كۆبوونه‌وه‌يان له ستۆكهۆڵمى پايته‌ختى سويد ئه‌نجامدا.
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى توركيا، له‌به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند ئامانجى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و به‌ڵێننامه‌يه كه له ياداشتنامه‌ى سێقۆڵى واژۆكراوه، هه‌روه‌ها لايه‌نه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌كاره‌كانيان بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه.
سەرچاوە: indyturk.com
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment