سويد پەنابەرێكى كورد رادەستى توركيا دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حكومەتى سويد مەحموود تات، كە لەلايەن ئەنقەرەوە تۆمەتبارە بە ئەندامبوون لە ريزەكانى پارتى كرێكارانى كوردستان رەوانەى توركياى كردەوە.

ئەمڕۆ شەممە (سێى/ كانوونى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە حكومەتى سويد محەمود تاتاى رادەستى توركيا كردۆتەوە، كە پێشتر بە شەش ساڵ و (10) حكومى زيندانى بەسەردا سەپێندرابوو. 

مەحموود لە ساڵى (2015) رووى كردۆتەوە سويد و داواى پەنابەرى كردووە، بەڵام حكومەتى ئەو وڵاتە مافى پەنابەريان پێنەداوە.

لە ماوەى رابردوو پۆليسى سويدى لە مۆڵنداڵ دەستبەسەرى كردووە، دواى تەواوبوونى رێكارەكان بە فڕۆكە رەوانەى توركيايان كردۆتەوە پۆليسى توركيا لە فڕۆكەخانە ئيستەنبۆڵ دەستگيرى كردووە. 

لە چەند رۆژى رابردوو مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا رايگەياند، "دانوستاندنەكان لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە بەشێكى ئەرێنى بەردەوامە، تا ئێستا پێويستى بە جێبەجێكردنى ياداشتى بەرەنگاربوونەوەى نەيارەكانمانە."

لە مانگى حوزەيرانى ئەمساڵ حكومەتى توركيا ياداشتێكى لێتێگەيشتنى لەگەڵ سويد و فينلەندا واژۆكرد، كە تێيدا هاتووە ئەو كەسانەى لەلايەن توركيا داواكراون پێويستە ئەم دوو وڵاتە رادەستى ئەنقەرەيان بكەنەوە.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین