سەرۆك وەزيرانى فينلەندا لاوازى يەكێتى ئەوروپا ئاشكرا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سانا مارين، سەرۆك وەزيرانى فينلەندا رايگەياند، "ئەوروپا بە تەنيا ناتوانێت رووبەڕووى رووسيا ببێتەوە، چونكە بەبێ ئەمەريكا دەكەوێتە تەنگەژە."

ئەمڕۆ شەممە (سێى/ كانوونى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (TRT عەرەبى) بڵاويكردەوە سەرۆك وەزيرانى فينلەندا رايەگياند، "دەركەوت وڵاتانى ئەوروپا بەتەنيا ناتوانن بەرەنگارى مۆسكۆ ببنەوە."

سەبارەت بە جەنگى رووسيا دژ بە ئۆكرايناش دەڵێت، "ئەو جەنگە خاڵە لاواز و هەڵە ستراتيژييەكانى بەرانبەر مۆسكۆ دەرخست، بۆيە دەمەوێت لەگەڵتان راستگۆبم، ئەوروپا ئێستا بەهێز نييە، لە داهاتووش دەكەوێتە تەنگەژە."

دەربارەى رۆڵى ئەمەريكاش لە جەنگى رووسيا دژ بە ئۆكراينا دەڵێت، "واشنتن  لە هاوكارى ئۆكراينا بەچەك و پێداويستى دارايى و مرۆيى بۆ رێگرى لە بەرەوپێشچوونەكانى رووسيا لەو جەنگە رۆڵى سەرەكى."

سەرۆك وەزيرانى فينلەندا جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، "پێويستە بەهەموو شێوەيەك بۆ بەرەنگاربوونەوەى مۆسكۆ هاوكارى ئۆكراينا بكرێت."

لەدواى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا وڵاتانى ئەوروپا بە فەرمى چوونە پاڵ ئۆكراينا بە هەموو شێوازێك هاوكارى دەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەى هێرشەكانى مۆسكۆ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین