جارێكی تر بەمەرج پێشنیاری گەرانەوەی توركیا بۆ فڕۆكەی ئێف 35 دەكرێت تورکیە

نوچەنێت

ژەنەڕاڵ بێن هۆدگز فەرماندەی پێشووی هێزەكانی ئەمەریكا لە ئەوروپا رایگەیاند، "توركیا دووەم هێزی گەورەی وشكانییە لە هاوپەیمانی ناتۆ، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ پڕۆگرامی فڕۆكەی (ئێف 35) سیستەمی مووشەكی بەرگری ئاسمانی (ئێس 400) رادەستی ئۆكراینا بكات."

رۆژی شەممە (سێی/ كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە فەرماندەی هێزەكانی پێشووی هێزەكانی ئەمەریكا لە ئەوروپا رایگەیاند، "دوورخستنەوەی توركیا لە پڕۆگرامی فڕۆكەی (ئێف 35) و پێدانی ئەم فڕۆكانە بە یۆنان كڕینی فڕۆكەی راڤاڵ لەفەڕەنسا هاوكێشەكانی دەریای ئیجەی نەگۆڕی، هەرگیز توركیاش لاوازتر ناكات."

بێن لە بەشێكی تری  قسەكانی رایگەیاند، "هۆكارێك هەیە بۆ ئەوەی توركیا بخرێتەوە چوارچێوەی ئەو پڕۆگرامە، بەرپرسانی توركیا دەزانن پێویستیان بەم توانایە هەیە، بەڵام بڕیارێكی سیاسی و ستراتیژی هەڵەیان داوە، ئێستاش خۆیان لەم دۆخە دەبیننەوە، بەگوێرەی ئاگاداری ئێمە سیستەمی (ئێس 400) لە سندوقەكان چاوەڕانن، بۆیە دەكرێت توركیا لەم هەنگاوەی پاشەكشە بكات و رادەستی ئۆكراینای بكات، بگەڕێتەوە بۆ پڕۆگرامی (ئێف 35) ئەو كاتە دۆخەكە بەتەواوی لە دۆخی ئێستا جیاواز دەبێت."

سەبارەت بە وەڵامی توركیا بۆ ئەم پێشنیارە، ئەو ژەنەڕاڵە ئەمەریكییە دەڵێت، "من كەسێكی سادە نیم، دەزانم زۆر قورسە ئەردۆغان لە قۆناغی هەڵبژاردنەكان ئەو بڕیارە بدات، بەڵام كاتێكیش ئەو گرێبەستەی لەگەڵ توركیا واژۆ كرد، دەیانزانی چارەنووسەكەی ئەو دەبێت، كە روویدا."

پێشتریش ئەو پێشنیارە بە شێوەیەكی نافەرمی بۆ توركیا كراوە، لە مانگی ئاداری ئەمساڵ وێندی شێرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە گفتوگۆیان لەسەر ئەو بابەتە كردبوو.

لە (2017) توركیا سیستەمی مووشەكی بەرگری ئاسمانی (ئێس 400)ی لە رووسیا كڕی، لە مانگی تەمووزی (2019) ئەمەریكا بەهۆی وەرگرتنی ئەم سیستەمە توركیای لە پڕۆگرامی فڕۆكەی (ئێس 35) هەڵپەسارد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین