بەر لە هەڵبژاردنەكان سەرۆك كۆماری توركیا پەنا بۆ وڵاتانی عەرەبی دەبات شیکاری

وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها

حكومەتی توركیا بۆ دەستبەركردنی دراوی نوێ پەنا بۆ وڵاتانی كەنداو دەبات، سعوودیە و قەتەر بڕی (15) ملیار دۆلار لە توركیا دادەنێنن.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكەی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو پاڵپشتی لیرەی توركیا گرنگە، ئەوەش بۆ پاراستنیەتی لە دابەزینی بەهاكەی، بەڵام تا ئێستا كاریگەرییەكانی هاوكاری وڵاتانی دەرەوە جێگەی پرسیارە.

كەمبوونەوەی دراوی بیانی لە بانكەكانی توركیا هۆكاری سەرەكی قەیرانی ئابوورییە لەو وڵاتە، لەگەڵ چوونەدەرەوەی پارەیەكی  زۆر و كشانەوەی ژمارەیەك وەبەرهێنەر حكومەتی توركیا ناچار بوو كەناڵە دیپلۆماسیەكانی بۆ دەستەبەركردنی ملیارەها دۆلار بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی كاریگەری قەیرانەكان كەم بكاتەوە، ئەو هەوڵانەش تا بەر لە هەڵبژاردنەكان بەردەوام دەبێت.

هاتنی دراوی دەرەكی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دراو كە بە پێویستی بۆ ئابووری دادەندرێت، كە بۆ هاوردەكردنی وزە زۆر گرنگە.

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو لیرەی توركی زیاتر لەنیوەی بەهاكەی لەدەستداوە، هۆكارەشەكی ئەوەیە بانكی ناوەندی توركیا بە فەرمانی سەرۆك كۆماری توركیا نرخی سووی دابەزاندووە، لە هەفتەی رابردو بانكی نۆمۆرای یابانی هۆشداری دا توركیا و چیك و مەجەڕ و پاكستان و رۆمانیا و سریلانكا تووشی قەیرانی دراو دەبن، ئەو شیكارییە پشت بە دوو هەردوو ئاژەی پابەندییە كورتمەدا دەرەكییەكان و كورتهێنانی ئێستا دەبەستن.

قەرزە دەرەكییەكانی توركیا كە لە (12) مانگی داهاتوو وادەیان دێت نزیكەی (185) ملیار دۆلارە، ئەوەش لەكاتێدایە كوتهێنانی ئێستا لە ماوەی هەشت مانگ گەیشتۆتە (38) ملیار دۆلار، زاڵبوون بەسەر هەردوو كێشە قوورسە.

سەرەڕای ئەوەش "مەترسی قەرزدان"ی تورکیا لە بەراورد وڵاتانی هاوتای خۆی زیادی کردووە، هەر ئەوەش وایکردووە زۆرێک لەو ئەنجامە تێبگەن، کە توركیا کێشەیەکی زۆری بۆ قەرزکردن لە بازاڕەکانی دەرەوە دەبێت.

پاشەكشەكردن لە وەبەرهێنانی راستەوخۆی دەرەكی وایكردووە وەبەرهێنەرە قازانجخوازەكان درك بەوە بكەن كێشەیەكی گەورە نزیك بۆتەوە، كە راستەوخۆ پەیوەستە بەدابینكردنی دراوی دەرەكی توركیا پێویستی پێیەتی، بۆیە هەندێك پێیانوایە فشار لەسەر لیرە زیاد دەبێت، ئەوەش دەبێتە گەردوولولێكی نوێ و كاریگەری لەسەر نرخەكان دەبێت.

لەسەرەتای مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ئەردۆغان گوتی، "وڵاتانی دۆست هاوكاری وڵاتەكەمان دەكەن بۆ پاڵپشتی یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی، هیواخوازین ئەوەش هاریكاری بێت بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانی دراوی بیانی."

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكان ئەردۆغان لە رێگەی بەكارهێنانی پەیوەندییە سیاسییەكان هەوڵدەدات بۆ زیادكردنی دراوی بیانی.

لەدوای ئاشتەوایی نێوان هەردوو وڵات حكومەتی سعوودیە ئامادەیە هاوكاری توركیا بكات، بەرپرسێكی سعوودی رایگەیاند، "لە قۆناغی ئەم دواییەی گفتوگۆكان ریاز پێنج ملیار دۆلار لە بانكی ناوەندی توركیا دادەنێت."

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە توركیا و قەتەر لە قۆناغی كۆتایی گفتوگۆكانیانن بەگوێرەی ئەم رێككەوتنە دەوحە بڕی (10) ملیار دۆلار بانكی ناوەندی توركیا دادەنێت، لە كۆتایی ئەمساڵ بڕی سێ ملیار دۆلار لە بانكی ناوەندی توركیا دادەندرێت. 

سندوقی نەوتی حكومی ئازەربیجان رایگەیاند، "لە سەرەتای ئەمساڵ بۆ ماوەی شەش مانگ بڕی یەك ملیار یۆرۆ لە بانكی ناوەندی توركیا داناوە، ئەوەش بۆ پاڵپشتی سەقامگیری داریی توركیایە، ئەو ماوەیە تا كۆتایی ئەمساڵ درێژكرایەوە."

بەگوێرەی پلانی راكێشان دەگاتە یەك تریلیۆن و (500) ملیار لیرە، كە دەگاتە (80) ملیار و (500) ملیۆن دۆلار، بۆ قەربووكردنەوەی ئەو دابەزینەی بەهای لیرە، ئەوەش بەڕێژەیەك  دەبێتە هۆكاری جێگیربوونی بەهای لیرە.

زیادبوونی نرخەكان كاریگەری لەسەر دەنگدەران دروستكردووە، لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەوڵاسانی نرخی بەكاربەر گەیشتە زیاتر لە (85%) نرخی خۆراك گەیشتە لە (99%) حكومەتی توركیا لە مانگی رابردوو هەوڵی دا ئەو رێژەیە بۆ لە (65 بۆ لە 70%) دابەزێتێت. 

كۆمپانیای رووس ئەتۆم بۆ بواری وزەی ئەتۆمی لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ پێنج ملیار دۆلاری گواستەوە لقی توركیا كە یەكەم وێستگەی ئەتۆمی لەم وڵاتە دروستدەكات، ئەوەش قۆناغی یەكەمە لە قۆناغی داهاتوو بڕی ئەو پارەیە دەگاتە (15) ملیار دۆلار.

لەگەڵ هاتنی ئەو دراوانە و دانانی كۆت و بەندی حكومەت لەسەر بانك و كۆمپانیاكان بەهای لیرە جێگربووە، ئەوەش بەهۆی ئەو هەوڵانەی توركیایە بۆ جێگیركردنی نخری داوەكان، كە رەنگدانەوەی لەسەر پلانی دانانی پارە لە بانكەكان دەبێت.

سەرچاوە: الخلیج الجدید

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین