په‌رله‌مانتارێكی جه‌هه‌په‌: گۆرانی مه‌گرى مه‌گرى دووباره‌ بۆ ڕاوكردنى ده‌نگ گه‌ڕايه‌وه‌ تورکیە

نوچەنێت

دوای ئەوەی ئیبراهیم تاتڵیساس، هونەرمەندی تورك لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دەركەوت و گۆرانیان گوت، پەرلەمانتارێكی جەهەپە دەڵێت، گۆرانی مه‌گرى مه‌گرى دووباره‌ بۆ ڕاوكردنى ده‌نگ گه‌ڕايه‌وه‌.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (پێنجى/كانوونى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، به‌شدارى له‌به‌رنامه‌يه‌ك به‌ناوى كۆبوونه‌وه‌كانى گه‌نجان له ‌شارى شانل و ئورفا كرد، له‌به‌رنامه‌كه‌دا ئيبراهيم تاتليساس له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گۆرانى "مه‌گرى مه‌گرى" يان گوت.

مه‌حموود ته‌نال، په‌رله‌مانتارى جه‌هه‌په، له‌ هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى ره‌خنه‌ى له‌ ئه‌ردۆغان و ئيبراهيم تاتليساس گرت كه‌ پێكه‌وه‌ گۆرانى "مه‌گرى مه‌گرى"يان دەگوت و رايگه‌ياند، "گۆرانى مه‌گرى مه‌گرى گه‌رايه‌وه‌ بۆ ڕاوكردنى ده‌نگه‌كان‌ ئه‌ردۆغان ده‌يه‌وێت ئه‌م گۆرانييه‌ بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ به‌كاردبێنێت."

له مانگى تشرينى دووه‌مى ‌ساڵى 2013، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له‌ كۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ريه‌كه‌دا شڤان په‌روه‌ر و ئيبراهيم تاتليساس گۆرانى مه‌گرى مه‌گريان گوت، له‌كاتى گۆرانى گوتنه‌كه‌ ئه‌مينه‌ ئه‌ردۆغان خێزانى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌ستیان به‌ گريان كرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین