ئەردۆغان لەگەڵ بەرێوەبەری كۆمپانیای گازپڕۆم كۆدەبێتەوە تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ ئەلیكسی میللەر، بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی كۆبووە، گفتوگۆیان لەسەر دروستكردنی ناوەندێگ گازی سروشتی لە توركیا كردووە.

ئەمڕۆ شەممە (10/ی كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ بەڕیوەبەری كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی كۆبووە و گفتوگۆیان لەسەر دروستكردنی ناوەندێكی هاوردەكردنی گازی رووسی بۆ توركیا كرد.

سەبارەت بەو كۆبوونەوە میللەر رایگەیاند، "ئێستا باسی ژمارەی ئەو هێڵانە ناكەم كە پێویستە هەبێت، بەڵكو پێویستە یەكەم جار قەبارەی ئەو گازە دیاری بكەین، پاشان ژمارەی هێڵەكان دیاری دەكەین."

لە بەشێكی تری قسەكانی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گازپڕۆم دەڵێت، "هەرچۆنێك بێت لەگەڵ دروستكردنی ناوەندێكی بازرگانی لە سنوورەكانی توركیا و یەكێتی ئەوروپا، ئەوە تواناكانی گواستنەوەی گازی نوێیە لە رێگەی دەریای رەش و هێڵی توركی، سەبارەت بەو ئامێرانەی گازەكەش دەگوازێتەوە ئەو ئامێرانە رووسین."

لەدوای جەنگی ئۆكراینا بەهۆی گەمارۆكانی سەر رووسیا، قەیرانی گاز لە وڵاتانی ئەوروپا دروست بوو، هەوڵدەدرێت لە رێگەی توركیاوە گازی رووسی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دابین بكرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین