ئه‌ردۆغان لەسەر دادگاییكردنی سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ هاتە دەنگ
نوچەنێت
ئه‌مرۆ شه‌ممه(17/كانوونى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، "بابه‌ته‌كه تايبه‌ته، به هۆى ئه‌وه‌ى گوايه سوكايه‌تى به‌دادوه‌ران كردووه ئه‌و سزايه‌ى وه‌رگرتووه، ئێمه زۆرترين كات ره‌خنه‌مان له بريارى دادگا هەبووە، به‌ڵام ئه‌م ره‌خنه‌گرتنه نابێت ببێته رێگەيه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ماف به‌كه‌سانێك بدات سوكايه‌تى به‌دادوه‌ران بكات، كه‌س ناتوانێت پرسيار له پابه‌ندبوو‌نمان به ديموكراسى و به‌كارهێنانى ڕه‌واى سياسه‌ت بكات."
سەرۆكی توركیا لە به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانيدا دەڵێت، "له‌لايه‌ك پێده‌كه‌نێت له‌لايه‌كى تر غه‌مبارده‌بێت. هه‌ندێك لايه‌ن ده‌يانه‌وێت له سه‌رحيسابى ئێمه شه‌ڕە ناوخۆييه‌كانى خۆيان بكه‌ن، ئێمه به‌بينينى ئه‌و ديمه‌نانه غه‌مبارده‌بين، هه‌موو كات گوتومانه ئه‌و بريارانه‌ى دادگا ده‌يدات ناچارنين هه‌موو كات پێی رازيبين، ژيانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان به‌سه‌ر برد، ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش هه‌موو خه‌ڵك بينى، هێشتا پرۆسه‌ى دادوه‌رى كۆتايى نه‌هاتووه، هه‌وڵێك هه‌يه ده‌يانه‌وێت بريارى دادگا بكه‌نه مڵملانێى سياسى شه‌ش پارته‌كه، به‌ڵام هێشتا ئه‌م شه‌ش پارته نه‌يانتوانيوه ڕكابه‌رێكمان بۆ ده‌ستنيشان بكه‌ن، ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕكابه‌رێك دياریبكه‌ن له ئاست ئێمه بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵێدا ركابه‌رى پرۆژه‌كانمان بكات."
ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيسته‌ميۆڵ لە هەفتەی رابردووه به تۆمه‌تى سوكايه‌تيكرن به كۆمسيۆنى باڵای هەڵبژاردنەكان دادگاى توركيا حكومى دوو ساڵ و حه‌وت مانگ و نيوى زيندانى بۆ ده‌ركردوو كارى سياسى لێ قه‌ده‌غه كرد.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment