رۆژنامەكانی جیهان: بەهێزترین ركابەری ئەردۆغان كاری سیاسی لێ قەدەغە دەكرێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (17/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە دوای حكومدانی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ رۆژنامەی بلۆمبێرگ رایگەیاند، "ژیانی ئەو سیاسییەی كە تەحەدای رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات كەوتۆتە مەترسییەوە."
رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز نووسیوویەتی توركیا رێگری لە نەیارێكی سیاسی ئەردۆغان دەكات."
لە لایەكی ترەوە رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژە بەوە دەكات دادگای توركیا بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بە دەسەڵاتداران حكومی زیندانی بەسەر ركابەرێكی ئەردۆغان سەپاندووە."
رۆژنامەی ئاسۆشیتد پرێس ئاماژە بەوە دەكات دادگای توركیا سزای زیندانی و رێگری كاری سیاسە بەسەر سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ سەپاند.
رۆژنامەی دیر شیبیگلی ئەڵمانیش نووسیوویەتی، "لەو كاتەوەی لە (2019) ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ پۆستی سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵی بردۆتەوە وەك سیاسیەكی ركابەری ئەردۆغان ناوی دەركردووە."
لە هەفتەی رابردوو بە تۆمەتی سوكایەتكردن ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ بە دووساڵ حەوت مانگ سزادرا.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment