توركيا هۆشدارى دەداتە يۆنان
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (19/كانوونى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە رۆژى (16)ى ئەم مانگە لە برۆكسلى پايتەختى بەليجي ئيبراهيم كاڵن لە برۆكسڵى پايتەختى بەلجيكا لەگەڵ ئانا ماريا بورا، بەڕێوەبەرى نووسينگەى ديپلۆماسى كيرياكۆس ميتسۆتاكيس، سەرۆك وەزيرانى يۆنان و يەنس بلۆتنر، راوێژكارى كاروبارى سياسى دەرەوەى حكومەتى ئەڵمانيا كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوە هۆشدارى داوەتە حكومەتى يۆنان.
حكومەتى توركيا هەڕەشەى ئەوە دەكات، ئەگەر يۆنان داخوازييەكانى توركيا و شەرعيەتى پەيوەست بە رێككەوتنى لۆزان (1923) و پەيماننامەى پاريس لە (1947) جێبەجێ نەكات كە بريتييە لە كشانەوەى هێزەكانى لە دوورگەى رۆژهەڵاتى دەرياى ئيجە و دۆديكانيسيا، ئەنقەرە سنوورە ئابوورييەكانى ديارى دەكات.
ئەو هەنگاوەى توركيا لەكاتێكدايە لە چەند رۆژى رابردوو حكومەتى ميسڕ سنوورە تاكلايەنە ئاوييەكانى لە رۆژئاوا لەگەڵ ليبيا ديارى كردووە، كە بەشێكى دەكەوێتەوە هێڵى سنوورەكانى يۆنان، ئەوەش پێشێلكردنى پرەنسيپى ئەو رێككەوتنەى نێوان يۆنان و ميسرە، كە بەسەر دياريكردنى ئەو سنوورە ئاويانە جێبەجێ دەبێت.
لەسەرەتاى ئەمساڵەوە ململانێكانى توركيا و يۆنان بەهۆى داوايەكى سەرۆك وەزيرانى يۆنان لە كۆنگرێسى ئەمەريكا ئاڵۆزى زياترى تێكەوت، تا ئێستا كێشەكانيان فراوانتر دەبێت.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment