سويد رەتيكردەوە رۆژنامەنووسێك رادەستى توركيا بكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دادگاى باڵاى سويد رەتيكردەوە بوڵند كينش، رۆژنامەنووسى تورك و سەرنووسەرى رۆژنامەى زەمانى توركى كە ئەردۆغان داواى دەكاتەوە رادەستى توركيا بكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (19/كانوونى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە دادگاى باڵاى سويد رايگەياند بڕيارى رادەستكردنەوەى بە توركيا بوڵند كينش چەندين بەربەستى لەبەردەمە، كە ئەنقەرە بۆ تێوەگلان لە هەوڵى كودەتاكەى ساڵى (2016).

دادگا ئاماژەى بە سروشتى سياسيانەى تۆمەتەكانى دراوەتە پاڵ ئەو رۆژنامەنووسەى كە وەك پەنابەرێك رووى لە سويد كردووە.

لەدواى كودەتاكەى هاوينى (2016) توركيا فەرمانى دەستگيركردنى بۆ (47) رۆژنامەنووس و فەرمانبەرى پێشووەى بەتۆمەتى تێوەگلان لەو كودەتايە دەكرد.

ئەو رۆژنامەنووسە لە ساڵى (2015) بەهۆى رەخنەگرتنى لە سەرۆك كۆمارى توركيا بەرەو دەرەوەى توركيا توركيا رايكرد.

سەبارەت بە شێوازى تێوەگلانى ئەو رۆژنامەنووسە دەڵێت، "لەماڵەوە لەگەڵ خێزانەكەم لە ستۆكهۆڵم سەرقاڵى ناخواردن بووم، كاتێك سەرۆك كۆمارى توركيا لە كۆنگريەكى رۆژنامەوانى منى بە تيرۆرست وەسف كرد و داواى لە دەسەڵاتدارانى سويد كرد رادەستى توركيام بكەنەوە."

لەدواين سەردانى ئۆڵۆڤ كيسترشۆن، سەرۆك وەزيرانى سويدى بۆ توركيا ئەردۆغان ئاماژەى بەوە كرد لەگەڵ سەرۆك وەزيرانى سويد گفتوگۆمان لەسەر وەرگرتنى ئەو وڵاتە لە ناتۆ كردووە، لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەردۆغان ناوى ئەو رۆژنامەنووسەى بە تيرۆرست ناوبرد.

لەدواى جەنگى ئۆكراينا سويد و فينلەندا داوايان كرد ببنە ئەندامى ناتۆ، بەڵام توركيا بە پاساوى داڵدەدانى لايەنگرانى پەكەكە و جەماعەتى فەتحوڵا گولەن ڤيتۆى بەكارهێنا، لە بەرانبەردا داواى رادەستكردنى داواكراوەكان دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین