دادگای توركیا داوای قەدەغەكردنی هەدەپە دەكات تورکیە

نوچەنێت

دادگای باڵای توركیا داوای كردووە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بەتۆمەتی پەیەوەندییەكانی لەگەڵ پەكەكە قەدەغە بكرێت ژمارەی بانكیشی بلۆك بكرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە (19/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە، بەكیر شاهین سەرۆكی دادگای باڵای ئیداری لە توركیا رایگەیاند، "هەدەپە ئەو هاوكارییانەی گەنجینەی وڵات پێشكەشی كردووە بۆ هاوكاری پەكەكە بەكاری هێناوە."

لەبەشێكی تری قسەكانی داوای كردووە ئەو هاوكارییانە بۆ ئەو حزبە رابیگیرێت و ژمارە بانكییەكانی ئەو پارتەش بلۆك بكرێن.

لەبەشێكی تری قسەكانی بەكر شاهین ئاماژەی بەوە كردووە پەیوەندی لەنێوان پارتی دیموكراتی گەلان و پارتە قەدەغەكراوەكان هەیە، كە چەندین ساڵە لەگەڵ حكومەتی توركیا لە ململانێدان.

پارتی دیموكراتی گەلان پارتێكی كوردییە لە پەرلەمانی توركیا خاوەن كورسییە تا ئێستا چەندین جار دادگای توركیا داوای داخستنی كردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین