داوا دەكرێت سەرۆكى جەهەپە ببێتە كانديدى سەرۆكايەتى توركيا تورکیە

نوچەنێت

بەگوێرەى راپرسيەك كە (11) هەزار و (28) كەس بەشداريان كردووە، زۆرينە داوا دەكەن داواى كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى لە توركيا ببێت بە كانديدى شەش پارتە ئۆپۆزسيۆنەكە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (21/كانوونى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە دەزگاى ساروس بۆ لێكۆڵينەوە راپرسييەكى ئەنجام داوە تێيدا ناوى چەند كەسايەتييەكى ديارى خستۆتە بەردەم بەشداربووان. 

سەبارەت بە كەسايەتييەكان و رێژەى دەنگەكانيان كەمال كليچدار ئۆغڵۆ رێژەى لە (30.7%) دەنگەكانى بەدەست هێناوە، لە بەرانبەردا مەنسوور ياڤاش، سەرۆكى شارەوانى ئەنقەرە رێژەى لە (28%) دەنگەكانى بەدەستهێناوە، سەلاحەدين دەميرتاش هاوسەرۆكى پێشووى هەدەپە، پلەى سێيەمى بەدەستهێناوە، رێژەى دەنگەكانى رێژەى لە (5.3%)، هەروەها ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ، سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ رێژەى لە (5.2٪) دەنگەكانى بەدەستهێناوە، عەلى باباجان رێژەى لە (2.9%.) دەنگەكانى بەدەستهێناوە، هەروەها عەبدوڵا گول رێژەى لە (2.2%.) بەدەستهێناوە.

سەبارەت بە سيستەمى حكومڕانى لە توركيا ئايا پەرلەمانى بێت، ياخود سەرۆكايەتى؟ رێژەى لە (28.8%) داواى بەردەوامى سيستەمى سەرۆكايەتى دەكەن، لە بەرانبەردا رێژەى لە (46.4%) داواى گەڕانەوەى سيستەمى پەرلەمانى دەكەن.

ئەو راپرسيە لەكاتێدايە باس لە كانديدكردنى ئەكرەم ئيمامئۆغلۆ دەكرێت كە لەچەند رۆژى رابردوو دادگا بڕيارى زيندانيكردن و قەدەغەى كارى سياسى بۆ دەركردووە، چاوەڕوان دەكرا خەڵكێكى زۆر پاڵپشتى كانديدبوونى بكەن.

بڕيارە لە مانگى حوزەيرانى ساڵى داهاتوو هەڵبژاردن لە توركيا بكرێت، كەمال كليچدار ئۆغلۆ چەند جارێك ئاماژەى بە كانديدبوونى خۆى كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین