ئەردۆغان هێرش دەكاتە ئەڵمانیا و ئەمەریكا تورکیە

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا وەڵامی ئەو رەخنانەی ئەمەریكا و ئەڵمانیا و چەند وڵاتێكی تری لەسەر دادگایی كردنی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ دایەوە و رایگەیاند، "وڵاتانی جیهان هەوڵدەدەن بە قۆستنەوەی ئەم دۆسیە یاری بە سیاسەتی توركیا بكەن."

ئەمڕۆ چوارشەممە (21/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "رەخنەكانی وڵاتانی رۆژئاوا لەدوای قەدەغەكردنی كاری سیاسی لە ئیمامئۆغلۆ پێش هەڵبژاردنەكان، هەوڵدانە بۆ قۆستنەوەی ئەو دۆسیە و یاریكردن بە سیاسەتی توركیا، بەڵام من پرسیاریلن لێدەكەم، ئایا ئەوان لە ئەندازیاری سیاسی دەگەڕێن، یا ئەوان لەو بێگانانە دەگەڕێن بۆ تاوانی تاك و یاریكردن بە سیاسەتی وڵاتەكەمان دەگەڕێن؟."

لەدوای دادگاییكردنی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ وەزارەتی دەرەوەی توریكا رایگەیاند، "تووشی بێهیوایی قووڵ بووینە." حكومەتی ئەڵمانیاش ئەو دادگاییكردنەی بە لێدانی گورزێكی بەهێز لە دیموكراسی وەسفكرد.

سەبارەت بەو دادگاییكردنەش، سەرۆكی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو سزایە بدات، دواتر خۆی لە بڕیارەکە دوورخستەوە و ئاماژەی بەوەكرد، “کە هێشتا دەتوانرێت تانە لە بڕیارەکە بدرێت."

لە هەفتەی رابردوو دادگای توركیا سزای دوو ساڵ زیندانی و قەدەغەكردنی كاری سیاسی بۆ ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ دەكرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین