سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ هەڕەشە لە ئەردۆغان دەكات تورکیە

نوچەنێ

ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيسته‌مبووڵ رايگه‌ياند، "من بويمه‌ كابوسێكى ناخۆش بۆ ئه‌ردۆغان پێموايه‌ هه‌موو شه‌وێك خه‌ون به‌من ‌ده‌بينێت."

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌(22/كانوونى يه‌كه‌م/2022) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئيسته‌مبووڵ، له‌ رۆژنامه‌ى جمهوريه‌ت رايگه‌ياندووه‌، "ئێمه‌ به‌ ئازاييانه‌ شه‌ر ده‌كه‌ين با ره‌خنه‌ بگرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنته‌وه‌، ئه‌وه‌ بزانێت چۆن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌سته‌مبووڵ رێوشوێنمان گرته‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركياش به‌شێوه‌يه‌كى به‌هێزتر رێوشوێنه‌كان ده‌گرينه‌به‌ر.رووداوى دادگا، شه‌ش پارته‌كهى ئۆپۆسيۆن ‌و كليچدار ئۆغڵو ئه‌كشنار به‌و پيڵانه‌ى داياننابوو هه‌ڵنه‌خه‌له‌تان ئه‌و نيگا هاوبه‌شه‌ى پيشانييان ده‌دا به‌ ‌ته‌واوى هه‌ڵيان وه‌شانده‌وه‌."

ئيمامئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ لێدوانى ئه‌ردۆغان،‌ له‌وكاته‌ى كليچدار ئۆغڵو پشتگيرى له‌ ئيمامئۆغڵوكرد، ئه‌ردۆغان ئه‌وان  به‌ كور و باوك لێكچواند و رايگه‌ياند، "ئه‌ردۆغان به‌ دواى باوك و دايكى تردا ده‌گه‌رێت، هه‌موو كه‌س دايك و باوكى دياره‌. من ده‌توانم وه‌كو سوكايه‌تى قه‌بوڵى بكه‌م، به‌ڵام ته‌نانه‌ت نايخه‌مه‌ به‌رنامه‌ى خۆمه‌وه‌. 

لەبەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، “من شانازى به‌ لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆكه‌كه‌مان ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌ په‌يوه‌ندى باوك و كور، ئه‌وان له ‌ياديان چووه‌ من ده‌رياوانێكى ئازام له‌وان به‌هره‌مه‌ندترم، پێموايه‌ هه‌موو شه‌وێك خه‌ون به‌من وه‌ده‌بينێت به‌ڵام له‌مه‌و دوا ده‌بمه‌ كابوس." 

ئه‌كره‌م ئيمام ئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ په‌يامى سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌، كه‌ بۆى ناردبوو رايگه‌ياند، "زمان و دڵت ساغبێت."

لە هەفتەی رابردوو دادگای توركیا حكومی دوو ساڵ زیندانی و قەدەغەی كاری سیاسی لە ئیمامئۆغلۆ دەكرد، ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدواهات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین