سوید سێ داواكراو رادەستی توركیا دەكاتەوە تورکیە

نوچەنێت

توبیاس بیلسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند، "لە چوارچێوەی واژۆكردنی یاداشتی لێتێگەیشتن بۆ وەگرتنی سوید و فینلەندا لەگەڵ توركیا سێ داواكار رادەستی توركیا كراینەوە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (25/كانوونی یەكەم /2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی سوید لە دیدارێكی لەگەڵ ئەم ماڵپەڕە رایگەیاند، "تا ئێستا حكومەتی سوید سێ داواكراوی رادەستی توركیا كردۆتەوە، هەر كەسێكیش بە بەڵگەوە لەسەری ساغبێتەوە ئەندامی پەكەكە یاخود گولەنە، یا هەر رێكخراوێكی تر رێكاری یاسایی لەدژ دەگیرێتەبەر."

سەبارەت بەجێكردنی دەسستووری سوید دوای هەموواركردنەوە وەزیری دەرەوەی سوید ئاماژەی بەوە كرد، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەخرێتە بواری جێبەجێكردن.

دەربارەی بەندەكانی رێككەوتنی سێقۆڵیش توبیاس جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، “هەنگاو هەنگاو بەندەكانی ئەو رێككەوتنە جێبەجێ دەكەین، هەرچەندە هەموواری دەستوور بۆ هیچ وڵاتێك ئاسان نییە، ئێمە پابەندین بە بەهێزكردنی تواناكانی خۆم بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر."

بەگوێرەی قسەكانی وەزیری دەرەوەی سوید هەمواری دەستوور و یاسا زۆربەی مەترسیەكانی توركیا لەسەر هاوكاری گرووپەكانی دژ بە توركیا دەڕەوێنێتەوە، ئەو هەمووارە كۆكردنەوەی هاوكاری و رەوانەكردنی بۆ دەرەوەی سوید زۆر قورس كردووە.

دەربارەی رادەستنەكردنەوەی بوڵەند كەنەش، رۆژنامەنووسی سەر بە گرووپی خزمەت بیلسترۆم ئاماژەی بەوە كرد، "دادگا لە سوید سەربەخۆیە، قسەی كۆتایش دەگەرێتەوە بۆ حكومەت، بەڵام حكومەت پابەندە بە بڕیاری دادگا، هەرچەندە سەربەخۆیی دادگا بەو واتایە نییە نەتوانین لەگەڵ دامەزراوەكانی وەك داواكاری گشتی و یەكەی دەربازكردنی یاسایی هاوئاهەنگ بین."

سەبارەت بە هاوكاری هێزە كوردییەكانی سووریا وەزیری دەرەوەی سوید گوتی، "لە یاداشتی لێتێگەیشتنمان لەگەڵ توركیا بەڕوونی باس لەوە كردەوە، سوید هیچ هاوكارییەكی دارایی و پێداویستی سەربازی پێشكەش بە یەپەگە ناكات، هەرچەندە پێش واژۆكردنی ئەو رێككەوتنەش هیچ هاوكارییەكمان پێشكەش نەكردبوون."

لە كۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ فینلەندا و سوید رێككەوتنێكیان لەگەڵ توركیا بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ واژۆكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین