خوڵوسى ئاكار: كاتى ئه‌وه هاتووه ناتۆ سنورێك بۆ يۆنان دا‌نێت
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە توركیا و یۆنان ململانێكانیان توندتر بووە، چەندین جار هەڕەشەی توندیان لێكردووە، خوڵوسى ئاكار، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا له كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركيا تیشكی خستە سەر ئاڵۆزییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ یۆنان لەسەرەتای قسەكانی رایگەیاند، "به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا يۆنان به‌رده‌وامه له‌و كارانه‌ى كه ده‌بێته هۆى زيادبوونى گرژييه‌كانى نێوانمان، له‌ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته‌دا يۆنان دوو جار فرۆكه‌كانمانييان هه‌راسان كردووه."
وەزیری بەرگری توركیا دەڵێت، "ئه‌و هه‌ڵوێسته دوژمنايه‌تييه‌ى يۆنان راسته‌وخۆ به ئێمه پيشان ده‌دات كه خۆيان به گه‌وره ده‌زانن و هه‌ركاتێك يۆنان كارێكى ناڕه‌واى به‌رامبه‌رمان كردووه وه‌ڵاممان داوه‌ته‌وه و به‌رده‌واميش ده‌بين، كاتى ئه‌مه هاتوو ناتۆ ڕێگرى له‌م چاوقه‌يمييه‌ى يۆنان بگرێت
خوڵوسى ئاكار، سه‌باره‌ت به به‌رانگاربوونه‌وه‌يان له دژى په‌كه‌كه و يه‌په‌گه و داعش و جەماعەتی خزمەت رايگه‌ياند، "له سه‌ره‌تا په‌كه‌كه و يه‌په‌گه و داعش و جەماعەتی خزمەت به‌ره‌دوامين له به‌رامبه‌ريان بجه‌نگين، سنوره‌كانمان له (24/7) تاوه‌كو ئه‌مرۆ به شێوه‌يه‌كى چڕ ده‌پاڕێزين، له سنوره‌كانمان ئامێرى جيهانى و ته‌كنه‌ڵۆژياى به‌رز به‌كاردێنين، به‌رده‌وامين له به‌هێزكردنى سنووره‌كانمان. راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانمان له سنووره‌كان دياره، له سنوره‌كانمان نزيكه‌ى هه‌شت هه‌زار كۆچبه‌رى ناياساييمان ده‌ستگيركردووه ڕاده‌ستى ياسامان كردوونه، به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو ڕێوشوێنه تونده‌مان ئاسايشى سنووره‌كانمان پرسێكى نيشتمانييه و ده‌بێت گفتوگۆى زیاتری له‌سه‌ر بكرێت."
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، "ئه‌و وه‌ڵامانه‌ى پێويستبوه داومانه‌ته‌وه، سه‌ربازه‌كانمان به قاره‌مانيه‌تى خۆيان ئه‌ركى خۆيان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ژيانێكى ئاشتيانه بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ربكه‌ين به خێرايى و كه‌رامه‌ت و ئيراده‌وه به‌رده‌وامين. له ته‌مووزى ساڵى 2015 تاوه‌كو ئه‌مرۆ (38) هه‌زار و (325) كه‌س له‌ئه‌ندامانى ئه‌م ڕێكخراوانه‌مان له‌ناو بردووه ته‌نها له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا نزيكه‌ى (4) هەزار كه‌سمان له‌م ڕێكخراوانه كوشتووه، (533) ئۆپه‌راسيۆنمان ئه‌نجامداوه نزيكه‌ى سێ هەزار چه‌كمان ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه."
هه‌روه‌ها ئه‌كار سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى رايگه‌ياند، "له نێو ئه‌و ئۆپه‌راسيۆنانه‌ى ئه‌نجاممان داوه مافى سه‌روه‌ريى وڵاتانى دراوسێكانمان پاراستووه، ته‌نها ئامانجه‌كانمان بۆ سه‌ر ئه‌م ڕێكخراوانه بووه، هه‌روه‌ها له نێو سوپاى توركيادا چه‌كى كيميايى نييه و به‌كارنه‌هاتووه هه‌رگيز ميلله‌ته‌كه‌مان له‌م تۆمه‌تانه خۆشنابێت كه تۆمه‌ت بۆ سوپاكه‌مان ده‌به‌ستن."
خوڵوسى ئاكار راشيگه‌ياند، "تورك و كورد برانه، وه هه‌روه‌ك برا ده‌مێننه‌وه زۆر به ڕوونى پێتان بڵێم له‌كاتى شه‌رى شان به‌شان له‌ژێر ئاڵادا شه‌هيد بوون، په‌يه‌گه و په‌يه‌ده هه‌رناوێكيان هه‌بێت، ئێمه بڕيارمانداوه وڵاته‌كه‌مان له تيرۆر پاك ده‌كه‌ينه‌وه. له‌ئۆپه‌راسيۆنى (چنگ قفل) توانيومان (506) كه‌س له‌م ڕيكخراوانه له‌نێو ببه‌ين، نزيكه‌ى دوو هەزار مينمان بوچه‌ڵكرته‌وه له مساڵدا ئه‌و ئۆپه‌راسيۆنانه‌ى ئه‌نجاممانداوه له قه‌نديل و سنجار و مه‌حمور بووه."
هه‌روه‌ها ئه‌كار هه‌ره‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت، "ده‌چنه كام كۆشكه‌وه بابچن ئێمه پێداگيرين له‌وه‌ى ئه‌م كۆشكانه‌يان به‌سه‌ردا بڕوخێنين، بۆ ئه‌م ڕێكخراوانه هيچ شوێنێك چێگه‌ى متمانه نييه، له باكوورى سووريا ئۆپه‌راسيۆنمان ئه‌نجامداوه هه‌روه‌ها تيرۆر ده‌يانويست له باشوورى توركيا ڕێره‌و دروست بكه‌ن به‌ڵام نه‌مانهێشت سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. سوپاى توركيا تاكه سوپايه ڕاسته‌وخۆ شه‌رى به‌رامبه‌ر داعش كرد، هيچ كه‌سێك بۆى نييه چاوه‌رێ له ئێمه بكات چاوپۆشى له‌م رێكخراوانه بكه‌ين كه ده‌يانه‌وێت له نزيك سنوره‌كانى ئێمه هێڵانه دروستكه‌ن. كاره‌كانمان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانينن ئارامى بۆ ئه‌و شوێنانه بگه‌رێنينه‌وه. نزيكه‌ى يه‌ك مليۆن زياتر كۆچبه‌ره سورييه‌كان گه‌راونه‌ته‌وه ماڵ و شوێنى خۆيان."
خاڵوسى ئاكار، سه‌باره‌ت به گرژييه‌كانى نێوان يۆنان و توركيا راشيگه‌ياند، "به‌داخه‌وه يۆنان به‌رده‌وامه له دروستكردنى گرژييه‌كان، يۆنان له‌ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا دووجار سووكايه‌تى به فرۆكه‌كانمان كردووه. ئه‌م كاره دوژمنكارييانه‌ى يۆنان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌نده خۆ به‌گه‌وره ده‌زانن، هه‌رده‌ستدرێژييه‌كى يۆنان بۆ سه‌رمان كراوه وه‌ڵامى پێويستمان داينه‌وه و به‌رده‌واميش ده‌بين، له ئێستادا پێمان وايه كاتى ئه‌وه هاتووه ناتۆ سنورێك بۆ ئه‌م كاره خراپانه‌ى يۆنان دابنێت. ميلله‌تى يۆنان و ئێمه‌ش ئه‌و كه‌سانه ده‌ناسين پێوسيته بگه‌رێنه‌وه له هه‌ڵه‌كانى دوێنێ و ئه‌مرۆ."
ئه‌كار سه‌باره‌ت به قوبرسيش ده‌ڵێت، "هه‌ر‌وه‌كو هه‌مووتان ده‌زانن قبرس پرسى نه‌ته‌وه‌يى ئێمه‌يه، ئێمه كه باسى قوبرس ده‌كه‌ين واته باسى دوو ده‌وڵه‌تى خاوه‌ن سه‌روه‌رو يه‌كسان و سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ين، له‌مه‌و به‌دوا چيتر باس له دامه‌زراندنى ئه‌م ده‌وڵه‌ته ناكه‌ين، به‌ڵكو دانپێدانانى ده‌وڵه‌تى دامه‌زراوه."
ئه‌كار له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانيدا رايگه‌ياند، "ناتۆ له‌گه‌ڵ توركيا مانادارتر و به‌هێزتره، توركيابه‌هێزه، ئێمه ده‌ڵێين به‌هێزى ناتۆ به‌هێزى توركيايه ، ئێمه رێگيرنينه له ئه‌ندام بوونى سويد و فينڵه‌ندا، له‌م ماوانه‌ى كۆتايى ئه‌و هاوكارييانه‌ى دراوه‌ته په‌كه‌كه و يه‌په‌گه له سووريا، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئيداره‌ى قبرسى يۆنان پێشهاتێكى نه‌رێنى له‌نێو خه‌ڵك دروستكردووه، له‌م بابه‌تانه چاوه‌ڕوان له ئه‌مه‌ريكا ده‌كه‌ين چاكسازى پێويست ئه‌نجامبدات، له‌گه‌ڵ (51) وڵات كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه، ئێمه هه‌موو كات ئاگادارى ژيانى هێزى مرۆين. زۆر چاكسازى جێبه‌جێكراوه، هه‌موو كاره‌كانمان له‌ژێر چاودێرى و به‌كراوه‌يى دادوه‌رى ئه‌نجامداوه. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين له به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانى فيتۆ تاوه‌كو يه‌ك ئه‌نداميشيان مابێت. تاوه‌كو ئێستا (24) هه‌زار كه‌سمان سه‌ر به لایەنگرانی فەتحوڵا گولەن له‌وڵاته‌كه‌مان ده‌ركردووه."
سەرچاوە: حوڕەیەت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment