وەزیرانی بەرگری توركیا و سووریا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە تورکیە

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیێندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری سووریا و توركیا و رووسیا و سەرۆكی هەواڵگری توركیا و سووریای لە مۆسكۆ ئاشكرا كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (28/كانوونی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیێندراوكدا ئاشكرای كرد، "خوڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا و هاكان فیدان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) بە ئامادەبوونی سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری رووسیا و عەلی مەحموود عەباس، وەزیری بەرگری سووریا كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵیان لە مۆسكۆ ئەنجامدا."

بەگوێرەی ناوەڕۆكی راگەیێندراوەكە لەو كۆبوونەوە گفتوگۆ لەسەر قەیرانی سووریا و كێشەی پەنابەرانی ئەو وڵاتە توركیا و هەوڵە هاوبەشەكان بۆ دژایەتی هەموو گرووپە چەكدارەكانی سەر خاكی سووریا كراوە.

وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژە بەوەش دەكات، ئەنجامی كۆبوونەوەكە كەشێكی ئەرێنی بووە، هەرسێ رێككەوتوون كۆبوونە سێقۆڵییەكان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و پارێزگاری لە سووریا و ناوچەكە بەردەوام بێت.
هەر سەبارەت بەو كۆبوونەوە وەزارەتی بەرگری رووسیا ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند، بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری رووسیا وەزیرانی بەرگری توركیا و سووریا كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵیان ئەنجامدا، كۆبوونەكە بۆ چارەسەكردنی قەیرانی سووریا و پرسی پەنابەران و رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەكدارەكانی سووریا بووە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەكەی وەزارەتی بەرگری سووریاش لایەنەكانی بەشدار لەو كۆبوونەوەیە جەختیان لەسەر سرووشتی بونیادنانی گفتوگۆكان كردووە.

پێشتر سووریا رایگەیاندبوو، بە مەرجی كشانەوەی تەواوی هێزەكانی سووریا لە خاكی وڵاتەكەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەنقەرە ئاساییدەكاتەوە.

لەدوای خۆپیشاندەكانی سووریا پەیوەندیی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزبوو، ئەو كۆبوونەوە یەكەم كۆبوونەوەی فەرمیە لە نێوان ئەو ئەنقەرە و دیمەشقە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین