وەزیری بەرگری توركیا: رێگه به يۆنان ناده‌ين له فراوانكردنى سنوورە ئاوییەکانیان به‌رده‌وامبن
وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد
لە چەند رۆژی رابردوو خوڵوسى ئه‌كار، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا دوای لە ناتۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ى سنورێك بۆ هێرشەکانى يۆنان بۆ سه‌ر توركيا دا‌نێت و له لێدوانێكدا دەڵێت، "هه‌موو ئه‌و نادادپه‌روه‌ريانه‌ى له‌لايه‌ن يۆنانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت توانيومانه به رێگه‌ى ديپڵۆماسى وه‌ڵامى پێويستيان بده‌ینه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و كارە ناياساييانه‌ى يۆنان، هه‌روه‌ها هه‌رگيز ڕێگه به يۆنان ناده‌ين به‌رده‌وامبن له فراوانكردنى ناوچە ئاوییەکان."
ماڵپەڕى حوڕییەت لە ڕاپۆرتێکدا، بەشێک لە وتەکانى خوڵوسى ئاكار، وەزیرى بەرگریى تورکیا بڵاوکردۆتەوە و سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژييه‌كانى يۆنان بۆ سه‌ر توركيا ئاماژە بەوە دەكات، "هه‌ڵوێستى ئێوه چۆن ده‌بێت به‌رامبه‌ر به قفڵكردنى فرۆكه‌كانى توركيا كه مه‌شقيان له گه‌ڵ وڵاتانى ناتۆ ده‌كرد، ئێمه هه‌موو كات رامانگه‌ياندوه توركيا رێز له ماف و سه‌روه‌رى هه‌موو دراوسێكانى ده‌گرێت، ئاماده‌يه بۆ ئاشتى و دۆستايه‌تى و دياڵۆگ و هاوكاريكردن بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانمان. به هه‌موو دڵسۆزييه‌ك و راستگۆيانه سه‌ره‌راى نزيك بوونه‌وه‌مان لێيان، يۆنان به‌رده‌وامه له په‌ره‌پێدانى گرژييه‌كان و ده‌ستدرێژيى و هه‌ڵوێستى ناياسايى ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به ئێمه."
وه‌زيرى به‌رگریى توركيا راشيگه‌ياند، "فڕۆكه‌كانى ئێمه مه‌شقيان له‌گه‌ڵ ولايه‌ته‌كانى ناتۆ ده‌كرد به‌ڵام له‌لايه‌ن يۆنانه‌وه هه‌راسان كراون، هه‌رچه‌نده ئێمه پێشتر هه‌موو هاوپه‌يمانه‌كانمان ئاگاداركراونه‌ته‌وه فرۆكه‌كانى ئێمه‌ش هه‌ميشه وه‌لاميان داونه‌ته‌وه. ئه‌م كرده‌وه دوژمنايه‌تيه‌ى يۆنان ئه‌مه ده‌رده‌خات كه بنه‌ما سه‌ره‌تاييه‌كانى ناتۆ پشتگوێ ده‌خه‌ن."
خوڵوسى ئاكار رايگه‌ياند، "ئێمه هه‌رگيز رێگه به هيچ درێژكرنه‌وه‌يه‌ك ناده‌ين بۆ خاكى يۆنان، ئێوه باسى توركيا ده‌كه‌ن كه كه‌ناراوه‌كانى زياترله (1800) كيلۆمه‌تر ده‌بێت، توركيا پرس له ئێوه وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ى بچێته نێو ئاوه نوێوده‌وڵه‌تييه‌كان. چ ئه‌قڵێك ئه‌مه قبوڵ ده‌كات؟"
ئەمەریکا پێشووتر پێنج بنکەى سەربازیى لە یۆنان هەبوو، لە ئێستادا چوار بنکەى تر‌ى لەو وڵاتە زیاد کردووە، لەوانە بنکەى ئەلێکساندا رۆبۆلیس وەک ناوەندێکى لۆجستى ڕۆڵى گرنگ دەگێڕێت لە بابەتەکانى چاودێریى و بەرگریى و ئاسایشى ناوچەکە، بەڵام تورکیا پێیوایە ئەم ناوەندە بۆ مەبەستى تر بەکاردەهێندرێت، ئەمەیش ئەو وڵاتەى نیگەران کردووە.
کریستین لامبرێخت، وەزیرى بەرگریی ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەیەکەدا ئاشکراى کردبوو، یۆنان کار دەکات بۆ فراوانکردنى خاکى تورکیا، لە بەرانبەردا خولوسى ئاکار پێیوایە تورکیا بە هۆى ڕێزگرتنى لە سەروەرى خاکى یۆنان ئەو وڵاتە فراوان بێت، نەک فراوانبوونى خاکى تورکیا، لە کۆبوونەکەدا وەزیرى بەرگریى نەخشەیەکى داوەتە دەستى وەزیرى بەرگریى ئەڵمانیا بۆ ئەوەى فراوانبوونى خاکى یۆنانى بۆ روونکردۆتەوە، بەڵام کریستین لامبرێخت هیچ کۆمێنێتکى لەسەر نەخشەکە داوە.
بەپێى ڕاپۆرتەکەى حوڕییەت، وەزیرى بەرگریى تورکیا داواى وەڵامى جددى لە وەزیرى بەرگریى ئەڵمانیاکردووە، کە نابێ ئەوان تەنها بڵێن: نۆ کۆمێنێت، پێویستە گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بکرێ.
هەروەها سەبارەت بە بە کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەى تورکیا و ڕووسیا و سووریا لە مۆسکۆ، کە تێیدا ئاکار بە نوێنەرایەتیى تورکیا تێیدا بەشدار بوو، لە بارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەکە دەڵێت، "هه‌موو لايه‌نه‌كان به ڕاشكاوى بۆچوونى خۆيان ده‌ربڕى، گرنگترين خاڵى كۆبوونه‌وه‌كه توركيا جه‌ختى له‌سه‌ر كرده‌وه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر بوو."
وه‌زيرى به‌رگريى توركيا زياتر روونيده‌كاته‌وه ده‌ڵێت، "توركيا ڕێز له سه‌روه‌رى هه‌موو وڵاتان ده‌گرێت، به‌تايبه‌تى عێراق و سووريا، به‌ڵام ئامانجى سه‌ره‌كى توركيا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆره و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ى دژى ئێمه ده‌جه‌نگه‌ن به‌تايبه‌ت په‌كه‌كه و يه‌په‌گه و داعش، بۆيه هه‌وڵى له‌نابردنيان ده‌ده‌ين."
سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه سێقۆليه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سووريا و رووسيا له مۆسكۆ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا زانیارى نوێى خستەڕوو.
به بۆچوونى ئاكار يه‌ك له‌سه‌ر سێى خاكى سووريا له‌ژێر ده‌ستى ئه‌و ڕێكخراوانه‌يه كه دژى توركيا ده‌جه‌نگ، توركياش ئاماده‌يه رووبه‌ڕوويان ببێته‌وه، وه‌ك ئاكار ده‌ڵێت، ئامانج له‌و كاره‌يان پاراستنى سنووره‌كانيانه.
سه‌باره‌ت به هۆكارى دواكه‌وتنى كۆبوونه سێ قۆڵييه‌كه، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا گوتى، "ئه‌مجۆره كۆبووانه هه‌روا به ئاسانى ئه‌نجام نادرێت، چونكه چه‌ندين فاكته‌ر و ئه‌كته‌رى گرنگ هه‌ن كه كاريگه‌ريان لسه‌ر ئه‌و جۆره كۆبوونه‌وه‌يه ده‌بێت، تاوه‌كو ئێستاش هيچ كاتێكمان ديارى نه‌كردووه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو."
به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌ى حوڕييه‌ت، شاندى سووريا وه‌ڵامى ئه‌رێنيان هه‌بووه سه‌باره‌ت به داواكانى توركيا له سووريا، به‌ڵام هه‌روه‌ك وه‌زيرى به‌رگريى توركيا ده‌ڵێت، "دواى (11) ساڵ كۆبوونه‌وه، هه‌موو كێشه‌كان به يه‌ك كۆبوونه‌وه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌موو لايه‌نه‌كان بۆچوونى خۆيان خستۆته‌ڕوو."
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسيۆنێكى نوێ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگريى سووريا ئه‌كار رايگه‌ياند، "نه من و نه ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، لێدوانێكى پابه‌ندكه‌ر به‌كارناهێنين سه‌باره‌ت به پلانى ئۆپه‌راسيۆنه‌كانمان. هه‌رچى پێويست بووه بۆ ئاسايشى وڵاته‌كه‌مان كردوومانه. ئه‌گه‌ر له‌كۆتايى كۆبوونه‌وه‌كان بتوانين كێشه‌كانى به‌رگرى و ئه‌منيى ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ين بێگومان پێكه‌وه له‌خاكى سووريا ئۆپه‌راسيۆنى نوێمان ده‌بێت."
سەرچاوە: حوڕیەت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment