لەسەرەتای جەنگی سووریا جەهەپە نامەیەكی ئاڕاستەی ئەردۆغان كردووە تورکیە
لە ساڵی (2012) كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری نامەیەكی ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان كردووە، داوای لێكردوە دژایەتی حكومەتی سووریا مەكە، ئەو نامەیە بە شێوەیەكی بەرفراوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە توركیا بڵاودەكرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (یەكی/كانوونی دووەم/2023) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە چالاكوانانی توركیا نامەیەكی كەمال كلچیدار ئۆغلۆیان بڵاوكردەوە كە لە (2012) چارەسەری بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ سووریا داوە بە ئەردۆغان.

سەرۆكی جەهەپە لە پەیامەكەی دەڵێت، "پێویستە حكومەت سیاسەتێكی لەسەرەخۆ لەگەڵ سووریا پەیڕەو بكات."لەبەشێكی تری پەیامەكەش هۆشداری داوە لە لێكەوتەكانی ساڵانی داهاتوو." 

كلیچدار ئاماژەی بەوەش كردوە پێویستە توركیا پاڵپشتی ئاشتی و ئاشتەوایی و پێشكەشكردنی چارەسەری بۆ ئەو كێشەكانی سووریا بكات، هەروەها چارەسەرییەكانیشی لە دۆسیەك ئامادەكردووە.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئەوكاتەی ئەردۆغان، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری دەڵێت، "ئەوكاتە ئەردۆغان ئەو كاتە هەموو پێشنیارەكانی ئێمەی رەتكردەوە، بەڵام ئێستا دەچێت لە دەرگەی سووریا دەدات و دەیەوێت هەموو پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئاسایی بكاتەوە."

كلیچدار ئۆغلۆ جەخت لەسەر ئەوەش دەكات، "ئەردۆغان گەیشتۆتە خاڵێك كە كۆتایی پێدەهێنێت، بەڵام بەداخەوە دانوستاندكارەكانی دەردەكەون متمانەیان بە ئەردۆغان نییە، بەڵێ ئێمەش دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سووریا و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاسایی بكەنەوە."

لە كۆتایی ساڵی رابردوو وەزارەتی بەرگری و دەزگای هەواڵگری لەگەڵ وەزارەتی بەرگری سووریا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین