ئايا گازى توركمانستان پێگەى توركيا بەهێز دەكات؟ وەرگێڕان

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

چاودێرانى سياسى پێيانوايە گواستنەوەى گازى توركمانستان بە بۆڕی هێڵی (تاناب) بۆ وڵاتانى ئەوروپا رووداوێكى مێژووييە و ئاسايشى وزەى ئەوروپا بەهێز دەكات، كە بەهۆى جەنگى رووسيا دژ بە ئۆكراينا تووشى بووە.

شارەزايانى بوارى وزە داوا لە وڵاتانى ئەوروپا دەكەن پێويست پاڵپشتى دەستپێشخەرييەكەى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا بكەن، كە لە لووتكەى يەكەمى نێوان توركمانستان و ئازەربيجان و توركيا لە (16) كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو لەپێناو زاڵبوون بەسەر قەيرانى وزە و زيادكردنى سەرچاوەكانى بەسترا.

لووتكەى ئەو سێ وڵاتە لە شارى توركمانباشى كە لەسەر دەرياى قەزوينە بەسترا، سەرۆكى هەرسێ وڵات ياداشتێكى لێتێگەيشتنيان سەبارەت بە پەرەپێدانى هەماهەنگى لە بوارى وزە بۆ گواستنەوەى گازى ئەو وڵاتە بۆ توركيا و ئەوروپا واژۆ كرد.

گۆلميرا رازيڤا، لێكۆڵەر لە پەيمانگەى ئۆكسفۆرد بۆ لێكۆڵينەوەى بوارى وزە ئاماژە بەوە دەكات، "يەدەگى گازى سروشتى توركمانستان مليارەها مەترچوارگۆشەى رەوانەى چين دەكرێت."

سەبارەت بە شێوازى گواستنەوەى دەڵێت، "لەرووى تێچوونى داراييەوە گواستنەوەى گازى سروشتى شلى ئەو وڵاتە بۆ ئازەبيجان و پاشان بۆ توركيا و ئەوروپا لە رێگەى هێڵى ناتاب گونجاو نييە، بەڵام باشتر وايە رێكارى ئەو گواستنەوە لە رێگەى دروستكردنى هێڵێكى تازە ئەنجام بدرێت."

گۆڵميرا روونيدەكاتەوە، ئەگەر هەيە گواستنەوەى گازى توركمانستان بۆ توركيا و ئەوروپا لە ناوچەكانى بەرهەمێنانى ئەو گازە وێستگەكانى كە لەوشكانى دەرياى قەزوينن پێويستيان بە وەبەرهێنانى تر هەبێت. 

ئەو لێكۆڵەرە باس لەوە دەكات توركمانستان ئامادەيە گازى سرووشتى بە ئەوروپا بفرۆشێت، بەڵام لەبەر فشارەكانى ناتوانێت رووسيا ناتوانێت هيچ هەنگاوێك لەو بارەيەوە بنێت.

توركيا ئامادەيە لەڕووى سەربازى و سياسييەوە بەرگرى لە توركمانستان بكات، بۆيە ئێستا ئەو بيرۆكە مێژووييە كارابۆتەوە، من ناوى دەنێم روواوێكى مێژوويى.

رزاييڤا جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، "گازى توركمانستان دەكرێت لە رێگەى ئەو هاوپەيمانييە سێقۆڵييە بگوازرێتەوە، كە لە قۆناغى يەكەم قەبارەكەى (10) مليار مەترە، ئەو گازە لەرووى تێچوونى مادييەوە بۆ توركيا گونجاوترە، چونكە ئەگەر توركيا گازى ئەو وڵاتە بە نرخێكى گونجاو بكڕێت پێگەى لە رووبەڕووبوونەوەى لەو وڵاتانەى تر گە گازيان لێدەكڕێت بەهێز دەبێت، ئەوەش وادەكات توركيا بكات بە يەكێك لە دەوڵەمەندترين وڵات لەو ناوچەيە تەنانەت لە جيهانى پيشەسازيش."

لە بەشێكى ترى قسەكانيشى دەڵێت، "سەبارەت بەوەى ئەگەر توركيا گازى رووسيا و توركمانستان بكڕێت و رەوانەى ئەوروپاتى بكات، ئەوكاتە توركيا دەبێتە سەرچاوەيەكى گەورەى گاز، لاى كەمى وەك رووسيا سەرچاوەيەكى گرنگى گازە."

لەلايەكى ترەوە سۆهبت كاربۆز، بەڕێوەبەرى نەوت و گاز لە يەكێتى كۆمپانياكانى وزە لە وڵاتانى دەرياى سپى ئاماژە بەوە دەكات، "لووتكەى گازى توركمانى بەرەوپێشچوونێكى باش بوو، ئەو بڕە گازەى توركمانستان رەوانەى دەكات پێويستە ديارى بكرێت."

لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "پێويستە لە قۆناغى داهاتوو وەبەرهێنان لەبوارى تەكنيكى و ژێرخانى پێويست بۆ بەهێزكردنى گواستنەوەى ئەو گازە بكرێت، هەروها پێويستە ئەوروپاش پاڵپشتى ئەوە بكات، چونكە رێڕەوى گازى باشوور پڕۆژەيەكى لەپێشنەيە بۆ ئەوروپا."

دەربارەى گەياندنى گازى توركمانستان بۆ ئەوروپا لە رێگەى هێڵەكان كاربۆز دەڵێت، "دەكرێت ئەوە هاوكار بێت لە چارەسەركردنى قەيرانى گازى ئەوروپا بۆيە پێويستە ئەوروپا پاڵپشتى ئەو پڕۆژەى باشوور بكات، چونكە پڕۆژەيەكى لەپێشينەيە بۆ ئەوروپا."

لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "كڕينى گازى سروشتى كە لە رێگەى ئازەربيجان و توركيا بۆ ئەوروپا زۆر لۆژيكى ترە لە كڕينى گازى ئەمەريكى، ياخود پشتبەستن بازاڕى گازى شل."

ئەو لێكۆڵەرە ئاماژە بەوەش دەكات، "وڵاتانى باشوورى رۆژهەڵاتى ئەوروپا پێويستيان بە وڵاتێك و رێڕەوێكە بۆ ئەوەى لە دۆسيەى گازى سروشتى پشتى پێببەستن، ئەو دەستپێشخەريەش دەكرێت ببێتە چارەسەرێك بۆ ئەو وڵاتانە، كێشەى شەرەكى ئەوروپا بريتيە لە دروستكردنى لقە نوێكان بۆ هێنانى گاز لەسەر زۆرترين وڵات."

توركمانستان ئەندامى چاودێرە لە رێكخراوى وڵاتانى توركى, يەكێكە لە سەرچاوە سەرەكييەكانى گاز لە جيهان، يەدەگى گازى دەگاتە (13) ترليۆن (600) مليار مەتر چوارگۆشە.

لە ساڵى (2021) توركمانستان (79) مليار مەتر و (300) چوار گۆشە گازى سرووشتى بەرهەمهێناوە، (36) و (700) مليۆن مەتر چوارگۆشەى بەكارهێناوە، (31) مليار و (500) مليۆن مەترى بۆ چين رەوانەكردووە، هەروەها (10) مليار و (500) مليۆن مەترى رەوانەى رووسيا كردووە.

سەرچاوە: ئەنادۆڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین