جۆن بۆڵتن داواى دوورخستنەوەى توركيا لە ناتۆ دەكات تورکیە

نوچەنێت

جۆن بۆڵتن، راوێژكارى پێشووى كۆشكى سپى بە پێويستى دەزانێت ئەمساڵ توركيا لە ناتۆ درووبخرێتەوە، بەهۆى فراوانبوونى پەيوەندييەكانى لەگەڵ رووسيا.

ئەمڕۆ سێشەممە (سێى/كانوونى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە راوێژكارى پێشووى ئاسايشى نەتەوەيى كۆشكى سپى رايگەياند، "فينلەدا و سويد بە داواكردنيان بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ بڕيارێكى سەرسوڕهێنەريان دا، بەڵام هاوبەشە بازرگانى و سەربازييەكانى رووسيا لەكاتى پێويست دەستبەردانى داواكارى خۆيان نەبوون، كە بەداخەوە توركيا لەو وڵاتانە بوو."

سەبارەت بە چۆنيەتى مامەڵەكردن لەگەڵ توركيا ئەو بەرپرسەى پێشووى ئەمەريكا دەڵێت، "بۆيە ئەگەر ئەردۆغان وەك سەرۆك هەڵبژێردرێتەوە پرسى ئەندابوونى ئەمساڵ ببێتە جێگەى پرسيار، كە لەوانەيە لە ڕێگەى فێڵكردن لە هەڵبژاردنەكانيشەوە بێت."

بۆڵتن لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، پێويستە لە چەند مانگى داهاتوو يەكێتى و ديزاينى وڵاتانى رۆژئاوا بەشێوەيەكى پراكتيكى تاقيبكرێتەوە.

سەبارەت بە جەنگى رووسيا دژ بە رۆژئاوا راوێژكارى كۆشكى سپى پێى وايە درێژووبوونەوەى ئەو جەنگە لە وڵاتانى رۆژئاوا  دەبێتە هۆكارى سەرهەڵدانى ناڕەزاييەكان.

جۆن بۆڵتن لەسەردانى ئيدارەى پێشوو راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى كۆشكى سپى بوو، دواى دەست لەكاركێشانەوەى كتێبى ژووى رووداوەكانى بڵاوكردەوە، كە لەسەر ئاستى جيهان دەنگدانەوەيەكى زۆرى هەبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین