ئۆپۆزسيۆنى توركيا دەست بە گفتوگۆكان لەسەر كانديدى هاوبەش دەكات وەرگێڕان

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

هەفتەى رابردوو پارتە ئۆپۆزسيۆنى توركيا بۆ دياريكردنى كانديدێكى هاوبەشدەستيان بە گفتوگۆكردووە، لە بارەگاى پارتى ئايندە كۆبوونەوە، هەر لەو كۆبوونەوە لە ئەگەرى سەركەوتن لە هەڵبژاردنى داهاتوو، لەسەر نەخشە رێگەى قۆناغى گواستنەوە و بەرنامەى حكومەت رێككەوتوون.

كۆبوونەوەيەكى نۆ كاتژمێرى

ئەو كۆبوونەوە لە بارەگاى پارتى ئايندە، بە ميواندارى ئەحمەد داودئۆغلۆ بوو، زۆرترين گفتوگۆ كرا، كۆبوونەوەكە نۆ كاتژمێرى خاياند.
بڕيارە دەقى سياسەتى هاوبەشى ئەو شەش پارتە بڵاوبكرێتەوە، كە بە راگەيێندراوى هەڵبژاردن دادەندرێت، لە پاڵ ئەوەش نەخشە رێگەى پڕۆسەى گواستنەوە ئامادەكارى كۆتايى دەكرێت، كە بڕيارە لە (30) ئەم مانگە تەواوبێت.
شەش پارتەكە بڕياريان دا ليژنەيەكى هاوپەيمانى بۆ هەڵبژاردنەكان دروست بكەن بۆ ئەوەى دەست بە دياريكردنى كانديدێكى هاوبەش بكەن، تاوەكوو لەگەڵ ئەردۆغان بكەوێتە كێبڕكێى بردنەوەى سەرۆكايەتى توركيا.
راگەيێندراوى شەش پارتەكە ديدى ئەو پارتانە روون دەكاتەوە كە ماوەى ساڵێكە دەستيان بە گفتوگۆكان كردوون، ئەوان دوو مەرجى پێويستيان هەيە، يەكەم كانديدێكى هاوبەش بۆ سەرۆكايەتى، دووەم بەدەستهێنانى زۆرينەى پێويست بۆ چاكسازى لە دەستوور.
هەروەها مەرجێكى تريان بە بۆ بەديهێنانى ئەو دوو مەرجە، ئەوەيە پێويستە ئەو ليژنەيە بەشێوەيەكى بەردەوام كار لەسەر ئاسايشى هەڵبژاردنەكانى بكات، لەگەڵ كاركردن لەسەر دابينكردنى رێكارى پێويست بۆ پارێزگارى لە سندووقەكانى دەنگدان و دروستكردنى ليژينەيەكى هاوبەش بەگوێرەى بڕيارى سەرۆكەكان بۆ لێكۆڵينەوەى هەڵبژاردنەكان و توێژينەوە لە جێگرەوەكان بكات، كە دەكرێت لە هەڵبژاردنە پەرلەمانييەكە بۆ بەدەستهێنانى زۆرينە جێبەجێ بكرێت.
هەروەها ئۆپۆزسيۆن بڕيارى داوە كۆبوونەوەكان لە قۆناغى داهاتوو چڕ بكاتەوە، برياريشە كۆبوونەوەى داهاتوو لە (26) ئەم مانگە لە بارەگاى (ئيى پارت) بە ميواندارى ميراڵ ئەكشنار ئەنجام بدرێت.
شەش پارتەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە پاڵپشتى هەڵبژاردنى پێشوەختە ناكەن و دەبێت بەگوێرەى ياساى نوێ هەڵبژاردنەكان بەرێوە بچێت.

گۆڵتكين ئۆيساڵ، سەرۆكى پارتى ديموكرات، روونيكردەوە ديدارە دووقۆڵى و سێقۆڵييەكان لەپێناو گفتوگۆكردن لەسەر كانديدى هاوبەش بۆ سەرۆكايەتى دەستپێكەدات، بەدووريشى دەزانێت پێش دەستپێكردنى رۆژى هەڵبژاردنەكان كانديدى هاوبەش رابگەيێندرێت.

سەبارەت بەو كەسەى دەبێتە كانديديش ئۆيساڵ بەپێويستى دەزانێت، ئەو كەسەى دەبێتە كانديد سەرۆكى يەكێك لەو شەش پارتە بێت، سەبارەت بە كەمال سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى دەڵێت، "كليچدارئۆغلۆ خۆى بەسەر شەش پارتەكە نەسەپاندووە بۆ ئەوەى ببێتە كانديدى سەرۆكايەتى."

سەرۆكى پارتى ديموكرات دەڵێت، "هەموو پارتێك هەڵسەنگاندنى تايبەت بەخۆى لەسەر ئەو كانديدە دەبێت، لەگەڵ رەچاوكردنى دۆخى سياسى و هاوسەنگى هێزەكان."

لێدوانێكى داود ئۆغلۆ كاردانەوە دروست دەكات
ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى ئايندە، لە لێدوانێكى رايگەياند، "شەش پارتەكە بە يەك كانديد بەشدار دەبن، ئەگەر كانديدەكە يەكێك لە سەرۆكى ئەو شەش پارتە بێت، ياخود نا، ئەوا سەرۆكى ئەو شەش پارتە دەسەڵاتى واژۆكردن و رەزامەنديان لەسەر هەر بڕيارێكى ستراتيژى دەبێت كە لەسەرۆكايەتى كۆمار بدرێت."

ئۆغلۆ لەبەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "كاتێك بڕيارێك دەدەين رەچاوى هەستيارى پارتى گەلى كۆمارى دەكەين، كاتێكيش كليچدار ئۆغلۆ بڕيارێك دەدات رەچاوى كولتە موحافيزكارەكان دەكات."
سەبارەت بە وادەى رێككەوتن لەسەر ناوى كانديدێكى هاوباش سەرۆكى پارتى ئايندە دەڵێت، "ئێستا كاتى رێككەوتنە لەسەر كانديدى هاوبەش." بەڵام ئۆغلۆ ئاماژە بەوەش دەكات تا ئێستا گفتوگۆيان لەسەر ناوێكى دياريكراو نەكردووە، بەڵام گفتوگۆ لەسەر رێڕەوى دياريكردنى كراوە.
ئەو لێدوانانەى داود ئۆغلۆ لەسەر دەسەڵاتى سەرۆك پارتەكان لە ناوەندە سياسييەكانى توركيا گفتوگۆى زۆرى دروستكردووە.
موحەرەم ئينجە، سەرۆكى پارتى نيشتيمانى و كانديدى پێشووى سەرۆكايەتى ئاماژە بەوە دەكات، "داود ئۆغلۆ دەڵێت، وەك سەرۆك واژۆ دەكات، ئايا سەرۆك ئاوايە؟ ئەوانە لە سكرتێرێك بۆ ئەو سەرۆكانە دەگەڕێن، ئەو كەسەى هەڵدەبژدرێرێت، دەبێت بە رێژەى (50 + 1 %) هەڵبژدرێرێت، بەڵام دەبێت راوێژ بە سەرۆكى پارتێك بكات، كە رێژەى لە (1%)ى بەدەستهێناوە، ئەوانە بەشێوەيەكى دروست بيرناكەنەوە."
حەمزە داغ، ياريدەرى سەرۆكى پارتى دادوگەشەپێدان لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر نووسيويەتى، "سەركردەكانى ئەو شەش پارتە هەڵگرى كەمترين حكومى كەمينەن، خاڵى لە ديموكراسى، ئەوانە گومانيان لە سەرۆكى هەڵبژێردراومان هەيە، كە رێژەى (50+1) بەدەستهێناوە، دەيانەوێت توركيا بخەنە لێوارى حكومى كەمتر لە (1%)."

محەمەد عەلى شبلى، پەرلەمانتار كە بەم دواييە لە پارتى گەلى كۆمارييەوە سەنگەرى بۆ ئاكپارتى گواستەوە، دەڵێت، "سەركردەكانى ئەو شەش پارتە دەبنە جێگرى سەرۆك، وەك دەستەيەكى ياسايى كارى ئاراستەكردنى دەسەڵاتى جێبجێكردن دەكەن... جێگرى سەرۆك، سەرۆكى وڵات ئاڕاستە بكات، ئەوە فەوزايەكى راستەقينەيە."
شامل تەيار نووسەرى ناسراوى تورك ئاماژە بەوە دەكات، "روون بۆوە، ئەوانە سەرۆكێكى بەهێزى سەر بە پارتێكيان ناوێت، بەڵكو بەدواى بوكەڵەيەك دەگەڕێن، ئەوەش گاڵتەجارييە."
لەلايەكى ترەوە ئيسماعيل ياشا، نووسەرى تورك جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو سيستەمەى ئەو شەش پارتە بەسەر سەرۆكى هەڵبژدێردراو دەيسەپێنن، گۆڕينى سەرۆكە بۆ بوكەڵەيەك، سەرۆكى هەڵبژێردراو ناتوانێت هيچ بڕيارێك بەبێ رەزامەندى پارتێك بدات، كە جەماوەرەكەى رێژەى دەنگى ناگاتە لە (1%).
بەگوێرەى قسەى ئيرسەوى دێدى، نووسەرى تورك ئەو پێشنيارەى ئەحمەد داود ئۆغلۆ لەگەڵ سيستەمى كارپێكراو ناكۆكە ناتواندرێت جێبەجێ بكرێت، چونكەى ئەو سەرۆكەى جەماوەر دەنگى پێداوە، دواى هەڵبژاردن، رێنمايى لە سەرۆكى پارتەكان پێدەگات.

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین