سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى توركيا سەردانى ليبيا دەكات تورکیە

نوچەنێت

هاكان فيدان، بەرپرسى هەواڵگرى توركيا عەبدولحەميد دبيبە، سەرۆك وەزيرانى ليبيا و محەمەد مەنفى، سەرۆكى ئەنجوومەنى سەرۆكايەتى ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/ كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاويكردەوە سەرۆكايەتى ئەنجوومەنى وەزيران لە راگەيێندراوێكدا روونيكردەوە، عەبدولحەميد دبيبە لەگەڵ هاكان فيدان كۆبوونەوە و باسيان لە دۆسيە هاوبەشە ناوچەيى و نێودەوڵەتييەكانی نێوانیان كرد.

لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكە هاتووە، نەجلا مەنقووش، وەزيرى دەرەوە و وەليد لافى وەزيرى پەيوەندييەكان و كاروبارى سياسى و كەنعان يەڵماز باڵيۆزى توركيا و حوسێن عايب، سەرۆكى دەزگاى هەوڵگرى ليبيا ئامادەى كۆبوونەوە بوون.

سەبارەت بە وردەكارييەكانى كۆبوونەوە، راگەيێندراوەكەى سەرۆكايەتى ليبيا هيچ وردەكارييەكى ئاشكرا نەكردووە.

ئەو سەردانەى سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى توركيا لەكاتێدايە لە چەند رۆژى رابردوو، ويليام بيرينز، سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى ئەمەريكا (CIA) سەردانى ئەو وڵاتەى كرد و لەگەڵ سەرۆك وەزيران و خەليفە حەفتەر لە بەنغازى كۆبوونەوە.

بەگوێرەى سەرچاوەكانى هەواڵ لەو كۆبوونەوە بيرنز جەختى لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكان و سەقامگيرى كردۆتەوە، ويلايەتە يەكگرتووەكانيشى بە پاڵپشتى حكومەتەكەى دبيبە ناوبردووە.

ماوەى چەند رۆژێكە هاكان فيدان بەرپرسى هەواڵگرى توركيا سەردانى هەريەك لە سوودان و ليبياى كردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین