وەزيرى دەرەوەى توركيا داواى كۆبوونەوەى زياتر لە ئەمەريكا دەكات تورکیە

نوچەنێت

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا لەدواى كۆبوونەوەى لەگەڵ ئەنتۆنى بلنيكن، وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، "پێشنيارمان كردووە كۆبوونەوە ستراتيژييەكانى نێوان توركيا و ئەمەريكا چوارچێوەيەكى دامەزراوەيى هەبێت، لاى كەمى ساڵانە دووجار كۆبووينەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە مەولوود چاوشئۆغلۆ لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى لەگەڵ ئەنتۆنى بلينكين رايگەياند، "فرۆشتنى فڕۆكەى (ئێف 16) پەيوەندى بە دۆسيەى ئەندامييەكى سويد و فينلەندا نييە لە ناتۆ نييە، پێويستە كۆنگرێيس بە يەكەوە پەيوەستيان نەكاتەوە."

بەگوتەى وەزيرى دەرەوەى توركيا گفتوگۆكان لەسەر پرسى فڕۆكەى (ئێف 16) بەرهەمدار بووە، چونكە بەوردى باسيان لە نوێكردنەوەى فڕۆكەى ئەمەريكى و پێدانى فڕۆكەى تر بە توركيا كردووە.

سەبارەت بە پرسى سوورياش ئەو بەرپرسەى توركيا ئاماژەى بەوەكرد، ئامادەين لەگەڵ ئەمەريكا دووبارە بايەخ بە پرسى سووريا بدەين، بەڵام واشنتن لە پێشوو هەندێك بەڵێن دا، پابەند نەبوو بە بەڵێنەكانى، بەتايبەت بابەتى نەخشەى رێگاى مەنبەج.

لە بەشێكى ترى قسەكانى جاوشئۆغلۆ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "پێويستە ئەمەريكا كۆتايى پاڵپشتى پەيەدە لە سووريا بهێنێت، بە رۆحى هاوپەيمانى مامەڵە بكات."

دەربارەى دۆسيەى رێكخراوى خزمەت، كە فەتحوڵا گولەن رێبەرايەتى دەكات، وەزيرى دەرەوەى توركيا ئاماژەى بەوە كرد، خۆشحاڵم لە ديدمان تا ئاسێكى زۆر يەكە.

لەلايەكى ترەوە نێد پرايس، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، "پەيوەندييەكى بەهێز ئەنقەرە و واشنتن پێك دەبەستێتەوە، توركيا رۆڵى لە چارەسەكردنى زۆربەر پرسەكان هەبووە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى پرايس ئاشكرايكرد، سەرۆكى ئەمەريكا پاڵپشتى فرۆشتنى (ئێف 16) بە توركيا دەكات، بە پێويستى دەزانێت فڕۆكەكانى توركيا نوێ بكرێنەوە، بۆ ئەو بابەتەش لەگەڵ ئەندامانى كۆنگرێس لە پەيوەنديدا دەبين.

لەناوەڕاستى ساڵى (2021) رەجەب تەيب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆكى ئەمەريكا داواى پێدانى (40) فڕۆكەى (ئێف 16)ى كرد بەڵام تا ئێستا كۆنگرێسى ئەمەريكا رەزامەندى لەسەر دەرنەبڕيووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین